دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

دەركردن و دادگایی كردنی 71 كرێكاری كورد

لە ئاكامی سكاڵای خاوەنكاری كانی زێڕی “ئاق دەڕە” لە شاری “تیكاب” 11 كرێكاری كراوی ئەو كانزایە بانگهێشتی دادگا كران.

هەواڵنێریی حكومەتیی “ئیلنا” بڵاوی كردووەتەوە، كە 11 كرێكاری ناڕازیی و لەسەر كار دەركراوی كانی زێڕی “ئاق دەڕە” لە شاری “تیكاب” بە ناوەكانی “یوسف كاووسی، عەباس ئازەری، محەمەد خوسرەوی، مەنسور دۆخ، خەلیل عەزیمی، فاتح رەحیمی، ئەیوب مەولودی، رەزا بەهاری، رەزا یوسفی، عابد رەحمانی و عەتا سەبوری” پاش تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن خاوەنكارەكەیانەوە، بانگهێشتی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شارەكە كراون و هێشتاكە هۆكاری ئەو بانگهێشتە نادیارە.

ئەوەش لەحاڵێكدایە، كە شەوی شەممە 6ی مانگی بەفرانبار 350 كرێكاری دەركراو و ناڕازیی كانی “ئاق دەرە” لە شاری تیكاب كۆبوونەوە و لە ئاكامدا 3 كەس لە كرێكارانە دەستیان دایە خۆكوژیی و ئێستاكەش دۆخی جەستەیی یەكێكیان ناجێگیرە.

هەرەوەها لە هەواڵێكی دیكەدا “كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی گەیاندن بە پێكهێنانی رێكخراوە كرێكاریەكان” بڵاوی كردووەتەوە، كە شیركەتی “نیما ساز گستر” كە پەیمانكاری پرۆژەی مەسكەنی “مێهری شارۆچكەی “دگەران”ی سنەیە، لە كاتێكدا مووچەی دوو مانگی رابردووی كرێكارانی نەداوە، ٦٠ كرێكاری خۆی بە بیانووی نەبوونی بودجە، لەسەر كار دەكرد و چالاكیی شیركەتەكەشی راگرت.

ئەو شیركەتە، كە رێكەوتی ١ی بەفرانبار كرێكارانی خۆی لەسەر كار دەركردووە، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی كرێكاران، پەیمانكاری پرۆژەی ١٧٠٠ خانووبەرەیی مەسكەنی مێهر بەلێنیی ئەوەی بە كرێكاران دابوو، كە رێكەوتی ٦ی بەفرانبار چالاكییەكانی دەست پێ دەكاتەوە، بەڵام پاش تێپەڕینی ١٠ رۆژ بەسەر دەركران و داخرانی شیركەتەكەدا، هەتا ئێستا بەڵێنیی پەیمانكاری پرۆژی مێهری مەسكەن جێبەجێ نەكراوە.

دەوترێ، لەگەڵ ئەوەیكە كرێكارانی ئەو شیركەتە مووچەی دوو مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە، هەر كام لە كرێكارانیش پێشینەی ٣ هەتا ٥ ساڵ كاركردنیان لەو شیركەتەدا هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.