دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

5 خوێندكاری كوردی زانكۆی تەورێز لە خوێندن بێبەش كران

حەراستی زانكۆی تەورێز بڕیاری هەڵپەساردن لە خوێندنی ژمارەیەك خوێندكاری ئەو زانكۆیە دەركردووە.

پێنج خوێندكاری زانكۆی تەورێز لە ماوەی مانگەكانی رەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵ بە تۆمەتی تێكدانی نەزمی گشتیی و رەخنە گرتن لە كەسایەتییە سیاسییەكانی ئێران بە بێبەری بوون لە 8 تێرمی خوێندن سزا دراون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی لەوە كرد، ئەو حوكمە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانیشەوە پێداچوونەوەی بۆ بكراوە بەڵام بێ‌هیچ گۆڕان و دەستكارییەك لە تێرمی دیكەوە دچێتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە.

ئومید ئەحمەدی خوێندكاری موهەندیسی كامپیۆتێر، ئێحسان پوور خێری، فەرهاد شەفیع زادە، ئیسماعیل مەحموودی و مەحموود سەیفیان لە خوێندكارانی رشتەی فەلسەفەن كە لە خوێندن بێبەری كراون.

ئەو خوێندكارانە لە ئەندامان و دەستەی نووسەرانی كانوونی خوێندكاریی ” زاگرۆس و بڵاڤۆكی ئاستانە”‌ن.

هەروەها دادگای كۆماری ئیسلامی لە مەریوان بۆ یەكێك لەو خوێندكارانە(فەرهاد شەفیع زادە) تەمەن ٢٨ ساڵ و كوڕی محەمەد یەك ساڵ زیندانی تەعزیری بڕیوەتەوە.

ئەو خوێندكارە خەرمانانی ئەمساڵ لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەستگیركرا.

زانكۆی تەورێز بە یەكێك لە سیاسیترین زانكۆكانی ئێران دێتە ئەژمار و گۆڕینی بەرپرسی زانكۆ، هیچ گۆڕانكارییەكی لە هەڵسوكەوتە سیایی ـ ئەمنیەتیەكان پێك نەهێناوە.

ئەو خوێندكارانە كە بە یەك یان دوو تێرم بێبەری لە خوێندن حوكم دراون و هەروەها بنەماڵە و چالاكانی دیكەی خوێندكاریی لە زانكۆی تەورێز، رێگری لە بەرێوەبردنی رێوڕەسمی رۆژی خوێندكار(١٦ سەرماوەز)‌یان لێكراوە.

ئۆمید ئەحمەدی، فەرهاد شەفیع زادە، ئیسماعیل مەحموودی لە خوێندكارانی زانكۆی تەورێزن.

دەوترێت هەڵسوكەوتە سیاسییەكان لەگەڵ خوێندكاران و دەركردنی حوكمە لەم چەشنە لە لایەن كۆمیتەی ئینزباتیەوە، لە دەوڵەتی پێشووی ئەحمەدی نژادیشدا وێنەی نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.