چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

فەرماندەی بەسیج: “سەگ” لە خاتەمی، موسەوی و كەڕوبی باشترە

فەرماندەیەكی پلەبەرزی ناوەندی بەسیجی كۆماری ئیسلامی، “خاتەمی، كەروبی و موسەوی” بە سەگ شوبهاند.

سەرچاوەیەكی سەر بە ئیسڵاحخوازانی كۆماری ئیسلامی بڵاوی كردە، كە”محەمەدڕەزا نەقدی” فەرماندەی رێكخراوی بەسیج بە رەخنە گرتن لە ئازادبوونی “محەمەد خاتەمی” سەرۆك كۆماریی پێشووی كۆماری ئیسلامی و وێڕای هێرش بۆ سەر وڵاتی بریتانیا، وتی: سەگ بەسەر كودتاچیان و رێبەرانی فیتنە لە هەر جل و بەرگێكدا بێت، شەرەفی زیاترە.

ناوبراو بە بێ ئەوەیكە ئاماژەیەكی راستەوخۆ بكات بە خاتەمی، دەڵێ: ئەو لە پاشاكانی عەرەبستان و بەحرەین بۆ كێشە نانەە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1388ی هەتاویی پارەی وەرگرتووە و ئێستاكەش لە رۆژنامەكاندا وێنەكانی بڵاو دەكرێتەوە.

ناوبراو هەروەها لە بریتانیا و ئەمریكایش، وەكوو 2 هۆكاری سەرەكی لە رووداوەكانی ساڵی 88 ناوی هێناوە و دەڵێ: سەفەری هەفتانەی “ئاغازادە” بۆ ئینگلیس لەو ساڵەدا دەبێ لێكدانەوەی بۆ بكرێ.

شایانی باسە، پاش رووداوەكانی ساڵی 88 “مێهدی هاشمی” كوڕی “عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی” بەرەو بریتانیا سەفەری كرد و هەندێ لە باڵەكانی نێو كۆماری ئیسلایمش بەوە تۆمەتباری دەكەن، كە خەتی داوەتە كودتاچیان و هەر لەو پەیوەندەشدا كتێبێك بڵاو كراوەتەوە كە 600 بەڵگەی تێدایە و ئیدعای دەستێوەردانی بریتانیا لە رووداوەكانی ساڵی 88 دەكات و ئاماژە بەوەش دەكات، كە ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەكانی 3 خولی پێشووی سەرۆك كۆماریی لە ئێران بەرنامەرێژیی تێكدەرانەی هەبووە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ئاكامی ناڕەزاییەكان بەرامبەر بە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئێران لە ساڵی 88ی هەتاویی كە بە قازانجی مەحمود ئەحمەدینژاد كۆتایی پێهات، شەپۆلێكی ناڕەزایی دەربڕین دەستی پێ كرد، كە بە بزووتنەوەی سەوز ناوبانگی دەركرد و لە ئاكامدا بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان كەس بە دەستی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی وزیندانی كردن و دەستدرێژیی بۆ سەر سەدان كەس و هەڵاتنی هەزاران كەس بەرەو دەرەوەی ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.