دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

لە ماوەی 9 رۆژدا 19 كەس و لەوانە چەند هاوڵاتیی كورد لە ئێران ئێعدام كراون

سەر لە بەیانی دوێنێ دووشەممە 8ی مانگی بەفرانبار لە زیندانی ورمێ‌٧ كەس  بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراون.

 ئەو كەسانە كە زۆربەیان كورد و خەڵكی شارەكانی كرماشان، سنە و شیراز بوون، هەتا ئێستا شوناس و ناو و نیشانیان دیار نیە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی 9 رۆژی رابردوودا 19 كەس لەوانە “7 كەس لە زیندانی ورمێ،7 كەس لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، 3 كەس لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان، كەسێك لە شاری قەزوین و لاوێك لە شاری مەشهەد” ئێعدام كراون، كە سەرجەم حوكمەكانیان قاچاخی مادەهۆشبەرەكان و قەتڵ راگەیەندراوە.

“ئەحمەد شەهید” رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران،  دەڵێ:  لە مانگی ( ژوەنی ٢٠١٣ هەتا ژوەنی ٢٠١٤)، لانیكەم ٨٥٢ كەس بە تاوانی جۆراوجۆر لە حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لەسێدارە دراون كە تەمەنی ٨ كەسێان لە خوار ١٨ ساڵ بووە.

شایانی باسە، ئێعدام لە ئێران لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە بە بیانووی چاوترسێن كردنی هاوڵاتیان بۆ روونەكردنە تاوان جێبەجێ دەكرێ، بەڵام كارناسان و پسپۆڕانی كۆمەڵایەتی لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە ئێعدام و بەتایبەت ئێعدام لە پێش چاوی خەڵك، نەك هەر خەڵك چاوترسێن ناكات، بەڵكە دەبێتە هۆی سازبوونی كەشی ترس و دڵەڕاوكە لە نێوان هاوڵاتیاندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.