هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

دەركەوتنی گەندەڵییەكی 1500 میلیارد تمەنیی دیكە لە ئێران

 زنجیرەی ئاشكرا بوون‌و لە قاو دانی گەندەڵییە ئابوورییەكان لە ئێران هەروا بەردەوامە.

پاش ئاشكرابوونی گەندەڵییەكی 12 هەزار میلیارد تمەنی، ئەم جارەیان جێگری یەكەمی سەركۆمار پەردەی لەسەر گەندەڵییەكی 1500 میلیارد تمەنیی دیكە لادا.

ئیسحاق جەهانگیری وتی: بەم جۆرەی كە پێمان ڕاگەیەندراوە لەنێو ئەم كەسانەدا كە ژێركۆمای ڕێكخراوەگەلێكی وەك بێهزیستین، بە كۆدی میللی كەسێكەوە 1500 میلیارد تمەن  ئەملاو ئەولای پێكراوە.

جێگری یەكەمی سەركۆمار ئاماژەی بە وە كرد كە ئابووریی پشت بەوستوو بە نەوتی ئێران دەوڵەت بەرەو كورت بینی و تایبەتخۆری و گەندەڵی دەبا. جەهانگیری لەم بەشەی قسەكانیدا وتی: كۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێران بە دەست فەوتان و لە نێوچوونی سەرچاوەو سامانە سروشتیەكانی دەناڵێنێ.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دەرەنجامە خراپەكانی گەمارۆی ئابووریی بەدژی ئێران گوتی یەكێك لە شوێنەوارەكانی ئەم گەمارۆیانە ئەوە بوو كە زۆر كەس ئیدیعایان كرد دەتوانن نەوت بفرۆشن و نەوتیان لە دەوڵەتی ئەوكات وەرگرتبوو، بەڵام تاقە یەك دۆلاریش لە پارەی ئەم نەوتەی كە لە لایەن دامەزراوەو كەسایەتییە حەقیقی‌و حوقووقییەكانەوە لە دەوڵەت وەرگیرابوو، نەچووە نیو گیرفانی دەوڵەتەوو بۆ ئەم وڵاتە نەگەڕایەوە. ئەو وەبیری هێنایەوە كە نەفەر بووە بە تەنیایی 2 میلیارد و 600 میلیۆن دۆلاری لە پارەی نەوتی ئێران خواردوە و زۆر ناوەند و دامەزراوەی دیكەش هەر هەمان كاریان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.