دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

چالاكێكی سایبریی لە كوردستان بە جەریمەی نەختی و زیندان حوكم درا

وێبڵاگ نووسێكی كورد لە شاری “ورمێ” پاش نزیك بە 4 مانگ لێپرسینەوە، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە دانی جەریمەوە و زیندانی هەڵپەسێردراو حوكم درا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، وێبلاگن نووسێكی كورد بە ناوی “محەمەد زێدی شاد” خەڵكی شاری “ورمێ” رێكەوتی چوارشەممە 8ی مانگی بەفرانباری 1393ی هەتاویی، لە ماڵەكەی خۆی لە لایەن هێزە ئینتزامیەكانەوە دەستگیر و لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لەو شارە، بە تۆمەتی “هاندانی بیروڕای گشتی لە رێگای چالاكی ئینترنێتی” بە دانی 2 میلیۆن و 300 هەزار تمەن غەرامە و 8 مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحكوم كراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پێشتریش هێزە ئەمنیەتیەكان بە هێرش بۆ سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیە كوردە و وێڕای دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلە شەخسیەكان و لەوانە كامپیوترەكەی، بێ رێزیی و سووكایەتیان بە بنەماڵەكەشی كردبوو.

“محەمەد زێدی شاد” مانگی رەشەمەی ساڵی 1389ی هەتاویی لە ماڵەكەی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە وێڕای پشكنینی ماڵەكەی و لێدان و سووكایەتی پێ كرابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، ئەو هێزانە نەیانتوانیبوو دەستگیری بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.