سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

كوژرانی 3 ئەندامی سپای پاسداران

پەیوەندییە گشتیەكانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند: 3 كەس لە ئەندامانی ئەو ناوەندە حكومەتیەی ئێران، لە تێكهەڵچوونێكی چەكداریی لە ناوچەی “سراوان”سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان كوژراون و هەر لەو پەیوەندەدا “جەیشولعەدل” لە گرووپە چەكدارییەكانی گەلی بەلوچ، كوژرانی ئەو 3 كەسەی گرتووەتە ئەستۆ.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەی هەواڵنێرییە حكومەتیەكانی ئێران، لە ئاكامی تێكهەڵچوونی چەكداریی لە سنووری باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، 3 چەندامی سپای پاسداران بە ناوەكانی “سەرگوردی پاسدار ئەكبەر عەبدوڵڵانژاد، ستوان سێهەم پاسدار قودرەتوڵڵا ماندەنی و بەسیج نەسیری بەیات” لە هێزەكانی لەشكری نۆزدەی فەجری پارێزگای فارس، لە ئاكامی هێرشێكی چەكداریی كوژراون.

لاپەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی عداڵەت نیوز سەر بە گرووپی “بزووتنەوەی جەیشولعەدل”ی سیستان و بەلوچستان،  وێڕای لە ئەستۆ گرتنی كوژرانی ئەو 3 ئەندامەی سپای پاسداران، پیرۆزبایی لە هێزەكانی خۆی كردووە.

لە راگەیەندراوەكەی جەیشۆلعەدل راگەیەندراوە: ئەو تێكهەڵچوونە لە ناوچەی “كێوی سوور” (كوە سرخ) ئەنجامدراوە و لە ئاكامدا ئۆتۆمبیلێكی سپای پاسداران تێكشكێندراوە و ئۆتۆمبیلێكی دیكەش بە دەسكەوت وەرگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.