سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

چالاكێكی كرێكاریی لە “سنە” دەستگیر و چالاكێكی دیكەش ئازاد كرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چالاكێكی كرێكاریی لە شاری “سنە”دەستگیر كرا و پاش چەند كاتژمێریتر هەر لەو شارە چالاكێكی كرێكاریی بە دانانی بارمتە ئازاد كرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی مانگی بەفرانبار “مێهرداد ئەمین وەزیری” لە چالاكانی كرێكاریی ناوسراوی شاری سنە و ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان، لە شوێنی كارەكەی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

پاش كاتژمێر دواتر، “رێبوار عەبدوڵڵاهی” چالاكی خوێندكاریی و ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی پاش نزیك بە یەك مانگ راگیران لە گرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی 70 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا و لە لایەن بنەماڵە و ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی و پیشەیی شارەكەوە پێشوازیی لێ كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.