3 كرێكاری کورد لە شاری “تیكاب” دەستیان دایە خۆكوژیی

3 كرێكاری کوردی دەركراوی كانگای زێڕی “ئاغ دەرە” لە شاری “تیكاب” لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستیان دایە خۆكوژیی

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی كاری ئێران، شەوی هەینی ٦ی بەفرانبار، ٣ كرێكار لە بەردەم كانگای زێڕی “ئاغ دەرە”، بەهۆی فشاری دەروونییەوە، كە ئەنجامی دەركرانیان لەسەر كار بووە، هەوڵی خۆكوشتنیان دا.

ئەو كرێكارانە لە ریزی ئەو كرێكارانەدا بوون، كە خاوەنكار بە بیانووی هاتنی وەرزی سەرما لەسەر كار دەری كردوون.

ناسنامەی دوو كەس لەو كرێكارانەی “ی.ك” و “ی.ر” راگەیاندووە، كە یەكێكیان هەتا ئێستا لە نەخۆشخانەی تیكاب لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدا ماوەتەوە.

شیركەتی “پوویا زڕكان”ی ئاغ دەرە، كە شیركەتێكی سەر بە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامییە و بە گەورەترین شیركەتی بەرهەمهێنەری زێر لە كانگە زێڕەكانی ئێراندا لە قەڵەم ئەدرێت.

راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە هەتا كاتژمێر 8ی شەوی شەممە، ٤٠ كەس لە كرێكارانی دەركراوی كانگەی زێڕی ئاغ دەڕە، كە هەموویان خەڵكی گوندی ئاغ دەڕەی سەروو بوون، لە بەردەم ئەو شیركەتەدا كۆبوونەتەوە و خوازیاری گەڕانەوە بۆسەر كارەكانیان بوون.

ژمارەی كرێكارانی ناڕازییان ٣٥٠ كەس لە قەڵەم دەدرێن، كە لەلایەن خاوەنكارەوە هیچ وڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.

دواكەوتنی حەقدەست، نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی و ئیزافەكاری، هۆكاری نارەزایەتی دەربڕینی كرێكاران بووە، كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی دەركرانی بەردەوامی كرێكاران بە بریاری خاوەنكار، ژمارەی كرێكارانی ئەو شیركەتە لە ٥٥٠ كەسەوە بۆ ١٨٠ كەس كەمی كردووە، كە ٢٩ كەسیان نیگابانن و پێشینەی ١ هەتا ٥ ساڵ كار كردنیان لەو شیركەتەدا هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.