چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی فەرماندەیەكی پلە بەرزی سپای پاسدارانی ئێران لە عێراق

فەرماندەیەكی پلە بەرزی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “سامرا”ی عێراق كوژرا.

هەر بەو بۆنەوە سپای پاسداران لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە، كە ئەو فەرماندەیە لە كاتی كاری سیخوڕی و راهێنان بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی چەكدارانی داعش، كەوتووەتە بەر گوللەی قەناس و كوژراوە.

سپای پاسداران لەو راگەیەندراوەدا، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی مانگی بەفرانبار بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێ: سەرتیپی پاسدار “حەمید تەقەوی” خەڵكی ناوچەی “ئەبودبس” لە شاری “ئەهواز، لە كاتی ئەنجامدانی مەئموریەتی سیخوڕی و مەشق پێ كردن بە ئەرتشی عێراق و بەسیجیە شیعەكانی ئەو وڵاتە، كەوتووەتە بەر دەستڕێژی گوللەی یەكێك لە قەناس بەدەستەكانی داعش لە شاری “سامرا” و كوژراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ماوەیەك پێش ئێستاش هەواڵێك بڵاو كرایەوە، كە تێیدا باس لەوە كرابوو، تا ئێستا 59 ئەندامی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی كە هەندێكیان خەڵكی ئەفغانستان بوون و لە بری بڕە پارەیەكدا بەرەو سوریە و عێراق نێردرابوون تا دژی داعش و نەیارانی بەشار ئەسەد و دەوڵەتی شیعەی عێراق شەڕ بكەن، كوژراون و بە كوژرانی ئەم كەسە رێژەی كوژراوانی كۆماری ئیسلامی دەگاتە 60 كەس.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.