هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

چالاكێكی كورد 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

چالاكێكی كورد لە بواری مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵكی شاری مەهاباد، لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامیەوە بە 3 ساڵ زیندان حوكم درا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، خەبات مەنگوری، تەمەن ٣٠ ساڵ و كوری سلێمان، پاش یەك مانگ دەستگیر كران لەلایەن مەئموورانی حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا لە شاری مەهاباد، بەبێ پارێزەر لە دادگای كۆماری ئیسلامی لەو شارە، 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

خەبات مەنگوڕی، بەرپرسی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی شاری مەهاباد، رێكەوتی ٢ی سەرماوەزی ئەمساڵ، سەبارەت بە بەڕیوەچوونی كۆبوونەوی ناڕەزایەتیی چالاكانی مەدنەیی كورد لە پەیوەند بە سووكایەتیی ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد بە هونەرمەندی كورد حەسەن زیرەك، دەستگیر كرا.

هەتا ئێستا تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو چالاكە كوردە روون نەبۆتەوە، بەڵام دەگوترێ كە بە “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی” تۆمەتبار كراوە.

خەبات مەنگوڕی، پێشتریش بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانی چالاكانی مەدەنیی خەڵكی مەهاباد بۆ پشتیوانی لە خەلكی كۆبانی، بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر دەستبەسەر كرابوو.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناونەدی دەنگ و رەنگی مەهاباد، كۆتاییەكانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە راپرسییەكدا حەسەن زیرەكی لە تەنیشت موحسین یەگانە و مورتەزا پاشایی دو وگۆرانیبێژی فارس دانابوو، كە رادە و ئاستی خۆشەویستی و پێگەییان لەرێگەی راپرسییەكی تەلەفزیۆنیدا و لە ناو خەڵكدا دیاری بكرێت، كە چالاكانی فەرهەنگی و هومەرمەندانی كورد ئەو كارەیان بە سووكایەتی بە حەسەن زیرەك وەسف كرد.

ئەو سووكایەتییەی ناونەدی دەنگ ورەنگی مەهاباد نارەزایەتیی چالاكانی كوردی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان و بەتایبەت بۆكان و مەهابادی لێ كەوتەوە و لەو پەیوەندەشدا نزیك بە 100 كەس دەستگیر كران، كە هەتا ئێستاش چارەنووسی ژمارەیەكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.