بێ رێزیی مەلایەك بە خەڵكی ئاواییەكی سەر به شاری “سەقز”

مەلای ئاوایی “تورجان” سەر بە شاری “سەقز”، كە ماوەی ٨ مانگە لە لایەن شورای روحانی كۆماری ئیسلامیەوە وەكوو پێشنوێژی ئەو ئاواییە دیاری كراوە پاش سووكایەتی كردن بە تەرمی هاوڵاتیەكی تورجانی، لە ماوەی رابردوو لەگەڵ دژكردەوەی توندی خەڵكی ئەو ئاواییە رووبەڕوو بووەتەوە، كە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەكی دەدات.

بە پێی هەواڵێ كە بە ” زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، پێشنوێژی ئاوایی تورجان بە ناوی “مەلا رەحمەت” پاش مردنی كەسێكی خەڵكی ئەو ئاواییە بە ناوی “حەسەن شاموحەمەدی” رایدەگەیەنێت، ناوبراو بە هۆی ئەوەی نوێژی نەخوێندووە لە كاتی ناشتنەكەیدا بەشداریی ناكات و هاوكات سووكایەتی بە كۆمەڵێك لە خەڵكی ئەو ئاواییە دەكات، كە لە مزگەوتدا بەشداری ناكەن.

هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكی ئاوایی تورجان بە كۆكردنەوە واژۆیەكی زۆر بەو مەلایان راگەیاندووە كە دەبێ لەو ئاواییە بڕوات.

هاوكات مەلا رەحمەت بە گوشاری خۆی كلاسێكی لە نێو قوتابخانەی تورجان داناوە و بە زۆر وانەی قورئان بە منداڵان دەڵێتەوەو بۆیە هەندێك لە دایك و باوكەكان سكاڵایان بردوەتە لای بەرپرسی قوتابخانە كە ئەوان نایانەوێت مەلای ئەو ئاواییە بێتە ناو قوتابخانە و وانە بە قوتابیان بڵێتەوە و لە هەمان كاتدا چەند كەسێك كە ناویان لای “زاگرۆس پۆست” پارێزراوە ئەو مەلایە هان دەدەن و پشتی دەگرن، تا بێ رێزیی و سووكایەتی بە خەڵكی ئاواییەكە بكات.

شایانی باسە، ئاوایی تورجان یەكێك لەو ئاواییانەی سەر بە شاری سەقزە كە كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكەكەی بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان و بەتایبەت “كۆمەڵە”وە پەیوەست بوون و كۆماری ئیسلامی بەردەوام لە رێگای جۆراوجۆرەوە زەخت و گوشار دەخاتە سەر خەڵكی ئەو ئاواییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.