چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەرزبوونەوەی رێژەی گیرۆدەبووان بە نەخۆشی ئیدز لە “ورمێ”

جێگری فەنی ناوەندی بێهداشتی پارێزگای ورمێ رایگەیان: پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دراوسێ و كەم بوونی چەندایەتی و چۆنایەتی خزمەتگوزاریە بێهداشتیەكان، بووەتە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشی مەترسیدار و ئەمەش وامان لێ دەكات، كە بە وریایەكی زۆرترەوە بەرەوڕووی ئەو مەترسیانە ببینەوە.

دوكتۆر “رەسوڵ ئێنتزار مێهدی” سەبارەت بە هەڕەشەكانی سەر پارێزگای ورمێ سەبارەت بە گیرۆدەبوون وتی: گەورەترین كار خۆپاراستنە و دەشڵێ ئێستاكە ئاماری نەخۆشی ئیدز لەو پارێزگایە بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 145 حاڵەت.

پێشینەی دۆزینەوەی ڤیروسی نەخۆشی ئیدز لە پارێزگای ورمێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1366ی هەتاویی كە پیاوێكی 38 ساڵ تەمەن بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ناوبراو لە درێژەشدا دەڵێ: 5% گیرۆدەبووان بە نەخۆشی ئیدز كەمتر لە 34 ساڵ تەمەنیان هەیە و 4% گیرۆدەبووانیش سەرەوەی 50 ساڵ تەمەنیان هەیە. لەو رێژەیەش 37% هاوسەرگیرییان كردووە، 25% هێشتا ژیانی هاوبەشیان پێكنەهێناوە و 17% جیا بوونەتەوە.

شایانی باسە، ئێستاكە نزیك بە 25 هەزار كەسی گیرۆدە بە نەخۆشی ئیدز لە ئێراندا بوونی هەیە، كە لەو رێژەیە زیاتر لە 46% تەمەنیان كەمتر لە 36 ساڵدایە و زۆربەیان لە رێگای بەكارهێنانی ئامپولی بەكارهاتوو بە مەبەستی تەزرێقی مادەی هۆشبەرەوە گیرۆدەی ئەو نەخۆشیە كوشندەیە بوون و دەوڵەتیش چارەسەرێكی لەبار و كاریگەریی بۆ پێشگیریی لەو بابەتە نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.