چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیندانیەكی سیاسی مانگرتوو لە بەردەم مەترسی گیانلەدەستدانە

زیندانیەكی سیاسی كورد، كە هێشتاكە مانگرتنەكەی كۆتایی پێ نەهاتووە، لە بەردەم مەترسی گیانیدایە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، زیندانیەكی سیاسی كورد مەحكوم بە ئێعدام بە ناوی “عەلیڕەزا رەسووڵی” رایگراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) كە ماوەی 48 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستی بە هۆی گیرۆدەبوون بە شێرپەنجەی (تومور)، لە دۆخێكی مەترسیداری گیانییدایە.

“عەلیڕەزا رەسوڵی” كە 10 رۆژ پێش زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ و لە رێكەوتی 19ی مانگی خەزەڵوەرەوە دەستی داوەتە مانگرتن و ئێستاكە 48 رۆژە لە مانگرتن بەردەوامە و دۆخی جەستەیی زۆر نالەبارە.

هەر لەو پەیوەندەدا رۆژی پێنجشەممە 4ی مانگی بەفرانبار، پارێزەری “عەلیڕەزا رەسوڵی” بە كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی راگەیاندبوو، كە پزیشكەكانی ئەو زیندانیە باس لەوە دەكەن، كە ئەگەر كاربەدەستانی زیندان خواستەكانی جێبەجێ نەكەن و لە خێراترین كاتدا بەرەو نەخۆشخانە بەڕێی نەكەن، بە دڵنیایەوە گیانی لەدەست دەدات.

ئەو زیندانیە مەحكوم بە ئێعدامە، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە (تۆمۆر) هەر دوو چۆكی خەساری بینیوە و تووشی پووچەڵ بوونەوەی ئێسقانی لەگەنی بووە و یەكێ: لە پاكانیشی كورت بووەتەوە و ئەگەر لە خێراترین كاتدا چارەسەریی پزیشكی بۆ نەكرێ، بەرەوڕووی گیانلەدەستدان دەبێتەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، 28 كەس لە زیندانیانی سیاسی راگیراو لە زیندانی ناوەندیی “ورمێ” لە ناڕەزایەتی بە تێكەڵكردنی زیندانیانی ئاسایی و مەترسیدار بە بەندی زیندانیانی سیاسی، ماوەی 33 رۆژ دەستیان دایە مانگرتن و رۆژی دووشەممە یەكی مانگی بەرفرانبار، پاش مانگرتنی گشتیی لە كوردستان و دان و جێبەجێ كردنی هەندێ لە داواكارییەكانیان لە لایەن دادوەری گشتیی پارێزگای ورمێ، كۆتاییان بە مانگرتنەكەیان هێنا، بەڵام مانگرتن لە خواردنی عەلیڕەزا رەسووڵی پاش 48 رۆژ هێشتاكە درێژەی هەیە.

1

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.