چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كوژرانی كۆڵبەرێكی كورد بە دەستی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە شاری “سەڵماس” لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، هاووڵاتییەكی تەمەن ٣٠ ساڵەی كورد بەناوی “ئازاد ئەتمانی” كوڕی “ئەفرووز” لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “سەڵماس” گیانی لەدەست دا.

ئەو كۆڵبەرە كوردە لە كاتی نزیك بوونەوە لە سنووری نێوان ئێران – توركیە، لەلایەن ‌هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەی راستەوخۆ تەقەی لێكراوە.

ئازاد ئەتمانی، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١ی بەفرانبار لەلایەن پاسگای سنووریی گوندی “بڕوێش خۆران”ی سەربە بەخشی كۆسارەوە تەقەی لێكراوەو بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

چەند رۆژ پێش ئێستاش بە دەیان ئاژەڵی بار هەڵگری كاسبكارانی كورد لە شاری “شنۆ” لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژران.

جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە دەیان كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە سەر سنوورەكانی لە نێو جادەكانی كوردستان و ئێران، لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و بەرەوروی مەترسی گیانی دەبنەوە و كەلوپەل و ئاژەڵە بارهەڵگرەكانیشیان یان زەوت دەكرێ یان لەنێو دەبرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.