دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

مەرگی گوماناویی چالاكێكی كورد

چالاكێكی ئەدەبی و مێژوویی خەڵكی كوردستان بە شێوەیەكی گوماناویی گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، چالاكێكی كورد بە ناوی “مستەفا عەبدی” رێكەوتی شەممە 29ی مانگی سەرماوەز لە ماڵەكەی لە شاری “مەریوان” بە شێوەیەكی گوماناویی گیانی لەدەستداوە.

“مستەفا عەبدی” كە لە بواری نووسینەوەی رۆژژمێر و مێژوویی كوردی چالاكی دەكرد، لە ماوەی ساڵانی رابردوو چەندین جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ كرابوو.

“مستەفا عەبدی” برای یەكێك لە گیانبەختكردووانی رێگای رزگاریی خوازیی كوردستان و لە نێو ریزەكانی كۆمەڵە بە ناوی شەهید “ئەنوەر عەبدی” بوو، كە بەردەوام لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هەڕەشەی لێدەكرا و لە ئاكامدا بە شێوەیەكی زۆر گوماناویی لە نێو ماڵەكەی خۆی كۆچی دوایی كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.