دەركردنی 150 كرێكاریی شارەداریی “سنە”

 150كرێكاری شارەداریی ناوچەكانی یەك، دوو و سێی شاری “سنە” لە ڕۆژی یەكەمی ئەم مانگەوە لە كار بێكار كراون.

بەپێی ڕاپۆرتی یەكیەتیی ئازادی كرێكارانی ئێران، دەركرانی ئەم كرێكارانە چەندین ساڵە بەردەوامە و لە سەرەتای مانگی بەرفرانباری هەموو ساڵێ بە بێ پێدانی مووچەو تێكردنی بیمە لەسەر كاریان لادەبەنو سەرەتای ساڵی نوێ دووبارە دەیانهێننەوە سەر كار.

سەرەڕای ئەوەی كە زۆربەی كرێكاران پێشینەی كاریی زیاتر 15 ساڵەی كاریان هەیە، بەڵام شارەداریی سنە وەك كرێكارانی ورزی هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكاو ئەم كرێكارانە داواكارییەكانیان لە هیچ شوێن‌و ئیدارەیەك بە هێند وەرناگیرێ. ئەم كرێكارانە لە ماوەی سێ مانگی زستاندا بێكارن‌و هیچ كەس وەڵامدەری بژیوی ژیانیان نییەو، كاری بیناسازی و كرێكاریی ڕۆژانەش لەم وەرزەدا نییە.

شایانی باسە، بەپێی ڕەوتی بیمەیی كە لە ساڵدا تەنیا 9 مانگی لە لایەن شارەداریی سنەوە لە حیسابی سندووقی دابینكردنی كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران دەكرێ، بەو پێیە ئەوان تازە پاش نزیك بە 40 ساڵ خانەنشین دەكرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.