هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

خۆكوژیی كچان و ژنانی ئێزیدی له ترسی دەستدرێژیی سێكسی داعش

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایدەگەیەنێت كە كچان‌و ژنانی كوردی ئێزیدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە توشی چەندین ئەشكەنجە‌و دەستدرێژی سێكسی بوونەتەوە.

ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە لە راپۆرتەكەی خۆیدا كە ئەمرۆ سێشەممە بڵاویكردوەتەوە‌و لەسەر چاوپێكەوتن لەگەڵ 40 رفێنراوی ئێزیدی ئامادەكراوە، دەڵێت هاوینی رابردوو ژنانی ئێزیدی لەعێراق لەلایەن چەكدارانی داعشەوە توشی دەستدرێژی سێكسی، ئەشكەنجە‌و هاوسەرگیریی زۆرەملێ بوونەتەوە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی كە بنكەی سەرەكی لە لەندەنی پایتەختی بریتانیایە دەڵێت: چەكدارانی داعش نزیكەی سێ مانگ لەوەپێش شاری شەنگالیان داگیركرد‌و بەهەزاران كوردی ئێزیدی ئەو شارەیان رفاند‌و بەدیل گرت.

بەپێی راپۆرتەكە لەنێو ئەو رفێنراوانەدا كچانی تەمەن 10 تا 12 ساڵ لەلایەن چەكدارانی داعش توشی ئەشكەنجە، دەستدرێژی سێكسی‌و هاوسەرگیری زۆرەملێ بوونەوە‌و سەرەڕای فرۆشتنیان وەك خەڵات پێشكەش بە ئەندامانی داعش یان هاوپەیمانانی داعش لە عێراق‌و سوریا كراون.

بەپێی ئەو راپۆرتە، ژمارەیەك لە كچان‌و ژنانی ئێزیدی لەترسی دەستدرێژی خۆیان كوشتووە یان زۆرێكیان بوون بە موسڵمان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.