شه‌ممه‌ 7 ئه‌یلول 2024

پەرەسەندنی بێكاریی لە”بۆكان” و چوونەسەرەوەی قوربانیانی رووداوی كار لە”مەهاباد”

كەمتر بنەماڵەیەك لە شاری “بۆكان”بوونی هەیە، كە كەسێكی خوێندەواریان بێكار نەبێت و ئاماری قوربانیانی رووداوی كار لە شاری مەهابادیش 21% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

“عەلی خزری” لە چالاكانی مەدەنی شاری بۆكان باس لەوە دەكات، كە بێكاریی لەو شارە گەیشتووەتە ئاستێكی سەرسوڕهێنەر و زۆربەی هەرەزۆری خوێندەوارانی ئەو شارە بێكارن و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیش هیچ ئاوڕێك لەو بابەتە نادەنەوە.

ئەو چالاكە مەدەنیە دەڵێ: بە بێ دیاریكردنی بودجەیەكی دیار، مەجالی هیچ كار و چالاكیەك نیە و بەو پێیەش، شارەداری و فەرمانداریی شاری بۆكان، خەجاڵەتی لای كەسانی وەرزشكار، كەسانی چالاك لە بواری كەلتووری و … لە شارەكەدا بوونەتەوە.

“عەلی خزری” لە درێژەشدا دەڵێ، فەرمانداری شاری بۆكان بە هۆی ئەوەیكە خۆی خەڵكی ئەو شارە نیە، ئاگاداری دۆخی هاوڵاتیان نیە و بەدواداچوونی دۆخەكەیان ناكات و ئەوەش لەحاڵێكدایە كە ئاماری بێكاریی لە شاری بۆكان، لەسەرەوەی 24% دایە و واستە و واستەكاریش رۆڵێكی بەرچاوی لە پەرەسەندنی ئەو دیاردەیەدا هەیە.

لە لایەكی دیكەوە “مەحمود تاسی مەنگوڕ” لە چالاكانی كرێكاریی شاری مەهاباد ئاماژەی داوەتە رێژەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بە هۆی روودانی كار و باس لەوە دەكات، كە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا لە شاری مەهاباد 6 كەس بە هۆی رووداوی كار گیانیان لەدەستداوە و لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو كە 2 كەس گیانیان لەدەستدابوو، 21% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
وتەكانی ئەو چالاكە كرێكارییە لە حاڵێكدایە، كە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا بە گشتی 810 كە لە ئێران بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەستداوە و لەو رێژەیە 13 كەسیان ژنان پێكی دەهێنن.

“مەحمود تاسی مەنگور” لە كۆتاییدا دەڵێ: بە پێی یاسای رێكخراوی دابینكاریی كۆمەڵایەتی، رووداوەكانی پەیوەست بە كار كردن، كە لە كاتی جێبەجێ كردنی كار و چالاكیە كرێكارییەكان دێتە ئاراوە، بە پێی مادەی 50 و 66ی یاسای كاری كۆماری ئیسلامی، دابینكردنی شوێنی كار و ناوەندە كرێكارییەكان لە ئەستۆی خاوەنكاردایە و دام و دەزگا حكومەتی و بیمەییەكان، لەوبارەوە بەرپرسیارن بەڵام بەداخەوە لەوبارەوە بە شێوەیەكی بەرچاو بینەری پێشێل كردنی مافی بنەماڵەی قوربانیانی كارین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.