پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

كێشەی ئاوا و گاز لە گوندەكانی سەر بە شاری “شیروان”

وێڕای بارینی بارانی زۆر و پاشەكەوت بوونی ئاو لە بەنداوەكانی ئێران، بەڵام هێشتاكە ئاواییەكانی سەر بە شاری “شیروان”  لە پارێزگای كوردنشنی “ئیلام” لە كێشەی بێ ئاویدا دەژین.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، دانیشتووانی ئاواییەكانی سەر بە شاری “شیروان” لە پارێزگای “ورمێ” لە بێ ئاویدا دەژین و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هیچ هەوڵێ بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتە دانەدن و خەڵك بە ناچار كەوتوونەتە هەڵكەندنی بیر و لە سەرچاوە ئاویەكانی ناوچەكە كەڵك وەردەگرن.

بە پێی ئەو راپۆرتە، خەڵكی ئاواییەكانی سەر بە شاری “شیروان” لە پارێزگای ورمێ بۆ وەدەستخستنی ئاوی خواردنەوە زۆر نالەبارە و وێڕای گەیاندنی خزمەتگوزاریی ئاوی لوولەكەشی بۆ ئەو گوندانە، باس لەوە دەكرێ: چەند ئاواییەكی سەر بە “ئاسمان ئاباد” لە بەشی ناوەندیی شیروان و “زەردەڵان” لە بەشی “هلیلان” لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا، لەگەڵ كەمی ئاو و گاز بەرەوڕوو بوونەوەتەوە و لەم رۆژانەی كۆتایی وەزری پاییز و هاتنی وەرزی زستان، بە دژواریی ئاو دەست دەكەوێت و وێڕای ناڕەزایی خەڵكی ناوچەكە بەرامبەر بەو دۆخە، هێشتاكە كێشەكانیان چارەسەر نەبووە.

كەمی ئاو لە پارێزگای “ئیلام” و بەتایبەت لە ئاواییەكانی سەر بە شاری “شیروان” لەحاڵێكدایە، كە لەم رۆژانەی دواییدا وەزارەتی وزەی كۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بارینەكانی ئەم دوایینانە رەزامەندی دەربڕیوە، كە 20% بەرامبەر بە ماوەی هاوشێوە لە ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەی هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.