سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

رۆژانە 1100 كەسی ئێرانی دەبنە قوربانیی رووداوی هاتوچۆ

كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی باس لەوە دەكەن، كە تەنیا لە ماوەی 7 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیكەی 11 هەزار كەس لەو وڵاتە بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.

شەهرام جەباری زادەگان، جێگری فێركاریی ڕێكخراوی هێنان‌و گواستنەوەو ترافیكی شارەداریی تاران؛ وتی: لە ماوەی 7 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 10 هەزار و 914 كەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوەكانی سەرجاددە و هاتوچۆ كوژراون‌و هەر لەم ماوەیەش‌دا نزیكەی 194 هەزار كەسیش هەر بەهۆی ئەم ڕووداوانە بریندار بوون.

 ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: بە شێوەی مام ناوەندی هەموو رۆژێك 50 كەس لە ڕووداوەكنی هاتوچۆدا لە ئێران گیانیان لە دەست دەدەن‌و 1041 كەسیش بریندار دەبن. ناوبراو پشتڕاستی كردەوە كە نیوەی قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە تاران خەڵكی پیادەو رێبوارەكانی سەر شەقام بوون.

جەبباری زادەگان وێڕای ئاماژە بەوەی كە هەموو ساڵێ هەرنەبێ 18 هەزار كەس لە ئێران دەبنە قوربانیی پێكدادانی ئۆتۆمبیلەكان، وتی: ئەم ڕێژەیە بەرابەرە لەگەڵ بەربوونەوەی 60 فڕۆكەی مسافیرهەڵگر هەر كام بە 300 مسافیرەوە، بە واتایەكی دیكە هەر 6 ڕۆژ بەقەرا مسافیرەكانی فڕۆكەیەك لە ڕووداوەكانی هاتوچۆو پێكدادانی ماشێنەكان لەسەر جاددەكاندا دەكوژرێن.

ناوبراو وێڕای هێنانە بەر باسی ئەم مەسەلە كە هۆكاری مرۆیی لە ڕووداوەكانی هاتوچۆدا زۆرترین دەور دەگێڕێ، وتی: پاش تێپەڕینی نزیكەی 100 ساڵ لە هێنانی ئۆتۆمبیل بۆ ئێران ئێستاشی لەگەڵ بێ فەرهەنگی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل لەنێو خەڵكدا جێی خۆی نەكردۆتەوە.

شایانی باسە باسە، جیا لە خەساری گیانی هەموو ساڵێ 30% تا 35%ی بوودجەی بێهداشت و سڵامەتیی ئێران خەرجی قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ دەكرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.