سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

دەربڕینی پشتیوانیی چالاكانی “سنە” لە زیندانیانی مانگرتووی “ورمێ”

ژمارەیەك لە چالاكان و تێكۆشەرانی شاری “سنە” بە هەڵكردنی پلاكارد پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتیی رۆژی دووشەممە و هەروەها مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی “ورمێ” راگەیاندوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەسبوك بڵاو كراوەتەوە، ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی و تێكۆشەرانی كورد لە شاری “سنە” بە هەڵكردنی پلاكارد، پشتیوانی خۆیان لە پتر لە یەك مانگ مانگرتنی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” (دەریا) دەربڕیوە.

ئەو چالاكانە وێڕای دەربرینی پشتیوانی لە مانگرتنی 28 زیندانی سیاسی كە ماوەی پتر لە یەك مانگە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن دەربڕیوە و خوازیاری پەیوەست بوونی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە مانگرتنی گشتیی رۆژی دووشەممە 1ی مانگی بەفرانبار بۆ پشتیوانی لەو زیندانیە مانگرتووانە بوون.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، زۆربەی هەرە زۆری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەوانە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” و هەروەها پتر لە رێكخراو و ناوەندی مافپارێز و كەسایەتی سیاسی و مەدەنی لە هەر چوارپارچەی كوردستان و لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی، پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مانگرتنی گشتیی رۆژی دووشەممە دەربڕیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.