دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

لە ماوەی 10 مانگدا پتر لە 2800 كەس لە “كەركوك” بوونەتە قوربانیی تیرۆر

لە ماوەی 10 مانگی رابردوو بەهۆی كردەوە تیرۆریستییەكانی ناو شاری كەركووك و دەورووبەری 2807 كەس بوونەتە قوربانی.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی باسنیوز، لەناو شاری كەركووك قەزا و ناحیەكانی تاكو كۆتای مانگی 10ـی 2014، 2807 هاووڵاتی بوون بە قوربانی كە 740ی گیانیانبەخت كردووە و 2064 كەسیشیان بریندار بوون ژمارەیەكیش لە بریندارەكان كەم ئەندام بوون.

دكتور سەباح ئەمین بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك رایگەیاندووە: “بەهۆی رووداوە تیرۆریستییەكانەوە كە جۆرەكانیان تەقینەوە، ئۆتۆمبێلە بەمین رێژكراو و خۆكوژی بووە ناوی 740 گیانیانبەختكردوو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگە تەندرووستی كەركووك تۆماركراوە، لەو ژمارەیە501 كەسیان كەركووكین و ئەوانی تریش دانیشتوانی پاریزگاكانی سەڵاحەدین و موصل و ئەنبارن كە بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەكانی كەركووك كراون .

دكتور سەباح وتووشیەتی: “هەر لە ماوەی 10 مانگی رابردوو( 2066 ) برینداری كردە تیرۆرستیەكان گەیشتونەتە نەخۆشخانەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان”.

دكتور سەباح هەروەها دەشڵێت: “بەرێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك توانیوویەتی زۆربەی زوری بریندارەكان چارەسەری تەواویان بۆ بكات ، ئەوەش بە بوونی پیسیۆرانی تایبەت”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.