پاش تیپەڕبوونی مانگێك بەسەر مانگرتن لەخواردنی زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ 7 كەس لەم بەندكراوانە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییان بۆ نەخۆشخانە گوسترانەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: 7 بەندكراوی سیاسی زیندانی ورمێ كە ماوەی مانگێكە مانیان لەخواردن گرتووە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییان رەوانەی نەخۆشخانە كران.
بەپێی سەرچاوەكە ئەو بەندكراوانە فشاری خوێنیان لە ژێر 7 و 8 دابووەو گیانیان لەمەترسیدا بووەو بەپەلە چارەسەر پزیشكییان بۆكراوەو سرۆمی خۆراكییان لێ بەستراوە.
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی مانگرتنی یەك مانگەی زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ سەرجەمیان كێشان بەشێوەیەكی ترسناك دابەزیوەو باری تەندروستییان لەمەترسیدایە.
زاگرۆس پۆست