شه‌ممه‌ 7 ئه‌یلول 2024

دەستگیر كردنی 5 كۆڵبەر و كوشتی ژمارەیەك لە ئاژەڵە بارهەڵگرەكانیان

هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەیەكی سەر بە شاری “سەردەشت”، وێڕای دەستگیركردنی 5 كەس لە كاسبكاران، دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیشیانا گرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی هەینی 28ی مانگی سەرماوەز، هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە گوندی “بێتوش” سەر بە شاری “سەردەشت”  سەر بە پارێزگای “ورمێ” دەستیان بەسەر رێژەیەكی زۆری باری كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورددا گرتووە.

لەو بۆسەیەی هێزە ئینتزامیەكاندا، هەروەها 5 كاسبكاری خەڵكی ئەو ئاواییەش دەستگیر كراون، بەڵام هەتا ئێستا ناوەكانیان ئاشكرا نەبووە.

هەروەها رۆژی سێشەممە 25ی مانگی سەرماوەزیش، ژمارەیەك لە كاسبكاران و كۆڵبەرانی ناوچەی “سەردەشت” لە لایەن هێزەكانی هەنگی مەرزییەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاكامدا 7 سەر ئەسبی بارهەڵگری ئەو كاسبكارانە كەوتوونەتە بەر ئەو دەستڕێژە و كوژراون و رێژەیەكی زۆر لە كەلوپەلەكانیان دەستی بەسەردا گیراوە.

شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا 8 سەرباز لە ناوچەی “میاندواو” بۆسەیان بۆ ژمارەیەك كۆڵبەر دانابوو و 20 سەر ئاژەڵی بارهەڵگری ئەو كاسبكارانەیان كوشتبوو، كە بە ئاكامدا هەموو سەربازەكانیش كە یەكێكیان لە رووداوێكی هاوشێوە بەڵام لە شوێنێكی دیكە روویدابوو، بە هۆی سەرما و سۆڵە، بەرەوڕووی مەرگ بوونەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.