هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان توانییان سێ گەڕەكی قەزای شنگال بە تەواوی كۆنترۆڵ بكەنەوە.
ئاشتی كۆچەر، فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال بە كاناڵی رووداوی رایگەیاندووە، پێشمەرگە چووەتە نیو قەزای شنگال.
بە پێەی وتەكانی ئەو كاربەدەستە، گرێ تانكا، گرێ بورجێ، سەیدە زەینەب، گرێ معاوییە و سێ گەڕەكی شنگال كەوتنە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.
بەپێی زانیارییەكانی رووداو، مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، كە ئێستا وەك خۆبەخشێك بەشداری رزگاركردنەوەی شنگال دەكات، بە فەرماندەیی هێزێكەوە بەرەو سەنتەری قەزای شنگال بەڕێكەوتووە.
بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان، تا ئێستا تەنیا 3 پێشمەرگە بریندار بوون.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رێكەوتی 3ی مانگی ئاگۆستی ئەمساڵ پاش هێرشێكی نیوەشەو لە لایەن چەكدارانی داعش بۆ سەر قەزای “شەنگال” كە شوێنی نیشتەجێبوونی كوردانی ئێزیدیە، داگیر كراو ژمارەیەكی زۆر بەتایبەت لە ژنان و كچانی ئێزیكی ژمارەكەیان زیاتر لە 4 هەزار كەس دەخەمڵێنرێت لە لایەن داعشەوە بەدیل گیران و ژمارەیەكی زۆری دیە لە خەڵكی ئەو شارە قەتڵوعام كران.