دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

برریندار بوونی 4 هاوڵاتیی كورد بە دەستی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی

بە هۆی كەمینی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لەشاری “نۆدشە”، چوار هاووڵاتیی كورد بریندار كران، كە دوو كەسیان كاسبكار بوون.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا، كۆمەڵێك لە كاسبكارانی كورد، كاتژمێر ٢ی نیوەشەوی پێنجشەممە لە ٥ كیلۆمیتریی شاری “نۆدشە” لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسامی درانە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئەنجامی ئەو تەقەكردنەی هێزە ئینتزامییەكاندا، دوو كەس بەناوەكانی حەمید سەبزە، تەمەن ٢٩ ساڵ و كوڕی محەمەد، و مەتین كەریمی تەمەن ٢٠ ساڵ و كوڕی محەمەد عەزیز، بریندار بوونە.

دەوترێ بۆسەی هێزە ئینتزامییەكان و تەقەی ئەو هێزانە لە ئۆتۆمبیلێكی جۆری “سایپا” هی كاسبكاران، بووەتە هۆی برینداربوونی دوو كەس، كە حەمید سەبزە تەمەن ٢٩ ساڵ لاقی بریندار بووەو بۆ نەخۆشخانەی بیستونی كرمانشان راگوازراوە
مەتین كەریمی خەڵكی گوندی “نەروی” و حەمید سەبزە”ش خەڵكی گۆندی نەیسانە سەربە بەخشی نەوسوودە.

هێزە ئینتزامییەكان لە شوێنێك بەناوی “كەلوو چنارەی” بۆسەیان ناوەتەوەو تەقەیان لە كاسبكاران كردووە.

دوابەدوای تەقە كردنی هێزە ئینتزامییەكان، هاووڵاتییان لە گوندەكانی دەوروبەرەوە لە شوێنی رووداوەكە كۆبوونەتەوە، كە دەستبەجێ لەلایەن هێزە چەكدارەكانەوە تەقەیان لێكراوەو دوو هاووڵاتیی مەدەنیی دیكەش بریندار بوون.

هەتا ئیستا شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییەی دیكە كە لەو رووداوەدا بریندار كراون، روون نەبۆتەوە.

دەوترێ، كە بەشێك لە كەلوپەل و باری ئەو كاسبكارانەش لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی شاری “پاوە” دەستی بەسەردا گیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.