پێنج شه‌ممه‌ 5 ئه‌یلول 2024

نزیك بە 3700 كچ و ژنی کوردی”ئێزیدی” هێشتاكە لە دەستی “داعش”دان

لێژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ژمان لە پەرلەمانی كوردستان راپۆرتێك لەسەر رەوشی ژنان لە كوردستان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرز كردەوە، كە تایبەتە بە كەیسی رفاندنی كچان و ژنانی ئێزدی لە لایەن داعشەوە.

بەپێی راپۆرتی ئەو لێژنەیە، 4000 كچ و ژنی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە ناوچەكانی شنگال و دەوروبەری رفێنراون و تاوەكو ئێستا تەنیا 343 رفێنراویان دەرباز بوون. بەو پێیەش تاوەكو ئێستا 3657 رفێنراو لەلای داعش ماون.

دوای ئەوەی رۆژی 3ی ئاگۆستی ئەمساڵ چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر قەزای شنگال و داگیریان كرد، بە هەزاران هاووڵاتی ئێزدی لەناو شنگال و دەوروبەری كەوتنە دەست داعش، بەشێكی زۆر لە پیاوە دەستگیركراوەكان گوللەباران كران و كچ و ژنەكانیشیان لەگەڵ خۆیان بردن.

دوای پێنج رۆژ لە داگیركردنی شنگال لەلایەن داعش و بڵاوبوونەوەی هەواڵی بە بارمتەگرتنی هەزاران ژن و كچی ئێزدی، لێژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەو ئێزدیانەی كرد، كە ئاوارەی دهۆك ببوون.  ژمارەی ئەو كچە رفێنراوانە لە 4000 زیاترە. لێژنەكە دەڵێت لەو 343 ژنانەی رزگاركراون، ئەوان تاوەكو ئێستا چاویان بە 200 لەوانە كەوتووە و هاوكاری ماددی و مەعنەوییان كردوون.

هەروەها بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2014ی زایینی تاوەكو كۆتایی مانگی 10 زیاتر لە 6000 حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار كراوە، لەوانەش 27 ژن كوژراون، 37 ژن خۆیان كوشتووە، 177 ژن سووتاون و 76 ژن خۆیان سووتاندووە. هەروەها 112 ژنیش دەستدرێژییان كراوەتە سەر.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.