شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

مەترسی لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی كورد

ئەگەری لەسێدارەدانی ناوادەی “بەختیار مێعماری” زیندانی سیاسی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، بنەماڵەی زیندانیانیەكی سیاسی كورد بە ناوی “بەختیار مێعماری” باس لە مەترسی لەسێدارەدانی ئەو زیندانیە لە شاری “سنە” دەكەن و لەسەر ئەو بڕوایەدان كە ئەگەری جێبەجێ كردنی ئەو حوكمە دوور لە چاوەڕوانی نیە.

یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی بەختیار، رایگەیاندووە: چەند مانگ لەوەپێش حوكمی ئێعدامی ئەو ناوبراو لە لایەن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیەوە رەوانەی دادگوستەریی پارێزگای سنە كراوە و ئەگەری لەسێدارەدانی لە داهاتوویەكی نزیكدا، نیگەرانی لای بنەماڵەكەی دروست كردووە و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە “بەختیار” تا ئێستا دوو جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و كاربەدەستانی زیندانی ناوەندیی سنەوە، هەڕەشەی جێبەجێ كردنی حوكمەكەی لێكراوە.

بەختیار مێعماری 37 ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری مەریوان، رێكەوتی 13ی مانگی گەلاوێژی ساڵی 1389ی هەتاویی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەستگیر و رێژێك پاش دەستگیركرانەكەی، رەوانەی ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كرا. ئەو بە ماوەی 3 مانگ لە گرتووخانە راگیرا و لەو ماوەیەدا لە مافی چاوپێكەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێ بەش كرابوو.

كۆبوونەوەكانی دادگایی كردنی بەختیار مێعماری، لە دادگای شاری تاران بەڕێوە چوو. دادگای كۆماری ئیسلامی لە كوردستانیش رێكەوتی 29ی ساڵی 90 ناوبراوی بە تۆمەتی قەتڵ و هەروەها سكاڵای بنەماڵەی كوژراوەكە تۆمەتبار كرد و حوكمی قساسی بەسەردا سەپا.

دادگای شاری مەریوانیش بە سەرۆكایەتی قازیی “لوتفی” بە تۆمەتی موحاربە و پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی، حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە. حوكمی بەسەردا سەپاوی بەختیار رێكەوتی 21ی مانگی گوڵانی ساڵی 91 بە شێوەی فەرمی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، پێی راگەیەندرا.

لە بەرگرینامەی پارێزەری “بەختیار مێعماری” هاتووە: دادگا بە بێ ئاشكرا كردنی هیچ بەڵگەیەك و تەنیا بە پێی بڕیار و دانپێدانانی تۆمەتبار ئەویش لە ژێر گوشار و ئەشكەنجەی تاقەت پڕوكێن، حوكمی ناعادڵانەی ئێعدامی بەسەردا سەپاندووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.