دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

گیانلەدەستدانی 8 سەرباز لە كوردستان بە هۆی سەرما و سۆڵە

بە هۆی سەرماو سۆڵەی زۆر و تاقەت پڕوكێن 7 سەرباز لە ناوچە كوێستانیەكانی شاری “شنۆ” گیانیان لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، 7 سەربازی سەر بە هەنگی مەرزیی “كێلە شین”ی شاری “شنۆ” لە ناو بەفردا نوقم بوون و بە هۆی سەرماو سۆڵەی لە رادەبەدەر گیانیان  لەدسە داوە.

هاواڵەكە باس لەوە دەكات، كاتێ ئەو 7 سەربازە كەمین دادەنێن و 20 سەر ئەسپی كاسبكارانی كورد بە زەبری گوللە دەكوژن و پاشان بە هۆی هەرەسی ڕنوە بەفرەوە دەبنە ژێرەوە و هەر حەوتەكەیان گیانیان لەدەوست دەدەن.

دەوترێ ئەو 7 سەربازە هەر هەموویان تورك زمانن و خەڵكی شاری “میاندواو” لە شارانی كوردنشینی سەر بە پارێزگای “ورمێ” بوون.

هەروەها هەواڵێكی دیكە باس لەوە دەكات: لە حاڵێكدا كە دەستەیەك لە سەربازانی هێزی هەنگی مەرزیی “نالوس”ی شنۆ لە پاسگای “ناویە سوور” بە دەستوری فەرماندەرانیان سەرقاڵی گەشت لێدان بوون، رێگەیان ون كردوە و بێ سەروشوێن بوون و پاش رۆژێك لە قەومانی ئەو رووداوە، جەنازەی یەكێك لەو سەربازانە بە ناوی “تەوحید حەیدەری” خەڵكی “مەرەند” كە لە حاڵی تێپەڕاندنی دەورانی خزمەتی ئیجباری بووە؛ دۆزراوەتەوە و هۆكاری مردنی، سەرمابردوویی راگەیاندراوە.

شایانی باسە، ساڵانە بە هۆی هێرشی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كۆڵبەران و كاسبكاران بە دەیان كۆڵبەر و كاسبكاری كورد گیان و سروەت و سامانیان دەبێتە قوربانی. هەر لەو پەیوەندەشدا ساڵانە بە دەیان سەربازی ناشارەزا لە سەر سنوورەكانی كوردستان، بە هۆی بڕیاری فەرماندەكانیان دەكەونە گەشت لێدان و زۆر جار بە هۆی رێگا ون كردن و ناشارەزایی و سەرما و سۆڵەی زۆر كە لەشیان عادەتی پێ نیە، گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.