سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

كوژرانی تازەلاوێكی كورد بە دەست پۆلیسی توركیە

تازەلاوێكی كوردی 16 ساڵ تەمەن بە دەستی پۆلیسی توركیە و بە زەبری گوللە گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی فورات نیوز، سێشەممە 25ی مانگی سەرماوەز تازەلاوێكی تەمەن 16 ساڵ كوردی باكووری كوردستان بە ناوی “قەدری چاكماك” لە ناوچەی “سوور” سەر بە شاری “ئامەد” لە بەشی سەر و سنگەوە كەوتووەتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی دەوڵەتی توركیە و گیانی لەدەستداوە. تەرمی ئەو تازە لاوە چەند كاتژمێر دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی دەوڵەتیی لە باكووری كوردستان.

بازاڕییەكانی ئەو ناوچەیە لە تەرمی ئەو تازەلاوە وێنەیان گرتووە، بەڵام پۆلیسی توركیە دوربینی ئەو كاسبكارانەی لێ وەرگرتوون و تەنیا ئەم وێنەیە بڵاو كراوەتەوە.

بنەماڵەكەی “قەدری چاكماك” دەڵێن: لە كاتی كوژرانی ئەو تازەلاوەدا چەند كەسێك شایەتحاڵی رووداوەكە بوون و بینیویانە كە بە چ شێوەیەك پۆلیسی توركیە تەقەی لێ كردووە.

تا ئێستا هۆكاری تەقەكردن لەو تازەلاوە ئاشكرا نەبووە، بەڵام پێدەچێ بە هۆی كاسبكاریی و كۆڵبەریەوە لە لایەن پۆلیسی توركیەوە درابێتە بەر دەستڕێژی گوللە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.