دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ئاماری خەمۆكی و خۆكوژی لە ئێران سەرسوڕهێنەرە

دیاردەگەلێكی وەكوو خۆكوژی و خەمۆكی لە ئێران بووەتە قەیرانێكی لە بن نەهاتوو، كە دەتوانین بڵێنی بەرۆكی هەموو خەڵكی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 50 هەزار هاوڵاتیی ئێرانی دەستیان داوەتە خۆكوژی و زۆربەی هەرە زۆریان گیانیان لەدەستداوە.

كارناسانی دەروونی لەسەر ئەو بڕوایەدان، كۆماری ئیسلامی بەرنامەیەكی تۆكمە و بەكەڵكی بۆ بنەبڕ كردنی ئەو دیاردەیە نیە و ئێستاكە خۆكوژی بووەتە قەیرانێكی زل و زەبەلاح كە بەرۆكی تاك بە تاكی كۆمەڵانی خەڵكی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدای، كە ئامارەكانی دەریدەخات، نزیک بە 80% ی خەڵكی ئێران تووشی نەخۆشی خەمۆكین و یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئەوەیكە دەست دەدەنە خۆكوژی، تووشیار بوون بەم نەخۆشیەیە.

ساڵی 2014 ئێران وەكوو یەكەم وڵاتی خەمۆكی دنیا ناسێندرا و خەڵكەكەی وەكوو خەم داگرتوو ترین هاوڵاتیان گۆی زەوی دێنە ئەژمار.

دەروونناسان و كۆمەڵناسانی ئێرانی باس لەوە دەكەن، كە لە ساڵی 1388ی هەتاویی بەدواوە بە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزاییەكان بە ئاكامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەو وڵاتە و گیانلەدەستدانی دەیان هاوڵاتی و بێ سەر و شوێن بوونی ژمارەیەكی بەرچاو و دەستدرێژیی و تەعەدای سكسی بۆ سەر هاوڵاتیان لە نێو گرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی،  ئاستی خەمۆكی و خۆكوژیی لە ئێران بە ئاستێكی سەرسوڕهێنەر بردووەتە سەرەوە.

جێگای ئاماژەیە، پارێزگا كوردنشینەكانی “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” لە ریزی یەكەم پارێزگاكانی ئێرانن كە دانیشتوانەكەی تووشی نەخۆشی خەمۆكی و خەساری كۆمەڵایەتی بوون، بە چەشنێ كە ماوەیەك پێش ئێستا “مەسعود مستەفایی”كارناسێكی دەروونی لە شاری سنە رایگەیاندبوو: پارێزگای سنە لە ئاستی ئێراندا لە بواری خەسارە كۆمەڵایەتیەكانەوە، پلەی یەكەمی هەیە و ئێستاكە خەسارگەلێكی وەكوو “تووشبوون بە مادەهۆشبەرەكان، تەڵاق، بێكاریی، لەش فرۆشی و …” لەو پارێزگایە بە ئاستێكی یەكجار زۆر پەرەی سەندووە و داوێنی زۆربەی هەرە زرۆی هاوڵاتیانی گرتووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.