پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو نزیك بە 130 رۆژنامەنووس لە جیهاندا كوژراون

لەراپۆرتی ئەمساڵدا (٢٠١٤) هاتووە كە دۆخی ئازادی چاپەمەنی باشبوونی بە خۆیەوە نەبینیوە و هێرشەكان بۆ سەر رۆژنامەنووسان توندتر بۆتەوە.

رێكخراوی هەواڵنێرانی بێ‌سنوور، وڵاتانی چین، ئێریترە، ئێران، میسر و سووریەی بە ریز بە ٣٣، ٢٨، ١٩، ١٦ و ١٣ حاڵەت زیندانی كردنی رۆژنامەنووسان وەكوو ٥ زیندانی گەورە بۆ رۆژنامەنووسان لەقەڵەم داوە.

ئێستاكە محەممەد سەدیق كەبوودوەند، مەسعوود و خوسرەو كوردپوور و عەدنان حەسەن پوور چوار رۆژنامەنووسی كوردن كە لە زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندان.

ئەو راپۆرتە باس لەوە دەكات لە حاڵێكدا كە دوو حەفتە بۆ كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ماوە، ژمارەی هەواڵنێرانی رفێندراو لە سەرانسەری جیهاندا بە بەراورد بە ساڵی رابردووی زاینیی لەسەدا ٣٧ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەو ساڵەدا ١١٩ هەواڵنێر لەسەرانسەری جیهاندا رفێندراون.

ئەو ناوەندە بەرگریكارەی ئازادی رادەربڕین كە بنكەكەی لەپاریسە رایگەیاندووە، لەماوەی ئەمساڵدا ١٣٩هەواڵنێر و ٢٠ هاووڵاتیی هەواڵنێر بە هۆی هەڕەشە، توندوتیژی و فشاری حكوومەتی وڵاتی خۆیان بەجێ‌هێشتووە.

لەدرێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، لە ساڵی ٢٠١٤دا یەك هەزار و ٨٤٦ رۆژنامەنووس لە جیهاندا هەڕەشە و هێرشیان كراوەتە سەر و زۆربەی حاڵەتەكان لەوشوێنانە بوون كە خۆپیشاندان تێیاندا رووی داوە و لەو ماوەیەدا 128 رۆژنامەنووس كوژراون و هەروەها  ٤٢ رۆژنامەنووس ئێستا وەكوو بارمتە راگیراون و بە گشتی لە ساڵی ٢٠٠٥وە هەتا ئێستا بە گشتیی ٧٢٠ هەواڵنێر كوژراون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، لە ساڵی ٢٠١٣دا، ٧١ رۆژنامەنووس كوژرابوون.

رێكخراوی هەواڵنێرانی بێ‌سنوور لەساڵی ١٩٩٥ بەم لاوە هەر ساڵ بەشێوەی بەردەوام كارنامەی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسانی بڵاو كردۆتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.