سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

ئاورگای “سیاگڵ” لە بەردەم مەترسی لەنێوچوونی یەكجاریدایە

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، شیركەتێكی كانگای بەرد لە نزیك ئاورگە یان ئاورگای “سیاگڵ” سەر بە شاری “ئەیوان” لە پارێزگای ئیلام، خەریكی چالاكی كردنە و بەو بۆنەوە ئەگەری لەنێوچوونی ئەو ئاسەوارە مێژووییە دروو لە چاوەڕوانی نیە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ئاورگای “سیاگڵ” لە بەخشی “زەڕنە” و لە 15 كیلۆمتری باشووری رۆژئاوای گوندی “سەرتەنگ” و لە سەر رێگای چۆمی “كنگیر” سەر بە شاری ئەیوان لە پارێزگای كرماشان، كە لە سەر 4 ستوون دروست كراوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی “ساسانیەكان” وێڕای ئەوەیكە ئاورگاكە لە سەروبەندی كوژانەوەدایە، بە بۆنەی چالاكیەكانی شیركەتێكی بەرد لەو ناوچەیە، مەترسی لەنێو چوونی ئەو ئاسەوارە مێژووییەی كوردستان دوور لە ئارادایە.

ئەو ئاورگا جوان و بێ وێنەیە كە لە پارێزگای ئیلامدا هەڵكەوتووە، لە پێگەیەكی بەرزی خوێندنەوەكانی ئاسەوارناسیدایە و بەهۆی چالاكیە ژینگەیی و مرۆییەكان بەشێكی لەم ساڵانەی دواییدا بەشێكی لەنێو چووە.

ئەو ئاورگایە لە گەچ و كوڵوە بەردەكانی نێو چۆم دروست كراوە و ئێستاكە بەرەو رووی فەوتان بووەتەوە، بەڵام حكومەت هیچ ئاوڕێك بۆ نەوژەنكردنەوەی داگیرسانەوەی ئەو ئاورگایه نادات و ئەگەری لەنێوچوونی یەكجاریشی لەسەرە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.