هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

ئاماری 3 مانگ شەڕ و پێكدادانی “كۆبانێ” بڵاو كرایەوە

دوو هەزار‌و 951 چەكداری‌ داعش كوژراون، لەشەڕ‌و پێكادانی‌ سێ‌ مانگی‌ رابردوی‌ “كۆبانێَ”دا، بەپێی‌ ئامارێكی‌ یەكینەكانی‌ پاراستنی‌ گەل.

ناوەندی‌ راگەیاندن‌و چاپەمەنی‌ یەپەگە، رایگەیاند لە بەرخۆدانی‌ سێ‌ مانگی‌ رابردودا چوار ئەمیر‌و دوو هەزار‌و 951 چەكداری‌ داعش كوژراون، 14 تانك‌و 88 ئۆتۆمبێلی‌ سەربازی‌، 17 ئۆتۆمێلی‌ بۆمبڕێژكراو، 3 كامیۆنی‌ بۆمبڕێژكراو، 23 مۆتۆرسكیل‌و 18 دۆشكا‌و 3 هاوەن‌و دوو ئۆتۆمبێلی‌ هامەر تێكشكێنراون.

یەپەگە دەڵێت: لەو سێ‌ مانگەدا 263 شەڕڤانیش گیانیان بەخت كردووە.
 
جێگای ئاماژەیە، ماوەی 3 مانگە چەكدارانی‌ داعش هێرشیان كردوەتە سەر شاری‌ كۆبانی‌ێ و تا ئەمرۆش شەڕ و پێكدان بەردەوامە و ئێستاكە داعش لە گەمارۆیەكی توندو تۆڵدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.