سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

هەڕەش لە پارێزەره مانگرتووەكە دەكرێ

“مەسعود شەمس نژاد” پارێزەری بەندكراوی كورد، پاش پەیوەست بوونی بە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) لە لایەن كاربەدەستانی ئەو زیندانەوە هەڕەشەی لێكراوە، ئەگەر زیندانیان هان بدات بۆ مانگرتن لە خواردن، مافی پارێزەر بوونی بۆ هەتا هەتاییە هەڵدەوەشێتەوە.

بە پێی هەواڵێ كە بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، پاش تێپەڕ بوونی 26 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ (دەریا) و هەروەها پەیوەست بوونی “مەسعود شەمس نژاد” پارێزەری ناودار كورد بەو مانگرتنەوە، كاربەدەستانی ئەو زیندانە هەڕەشەیان لەو پارێزەرە كردووە كە لە ئەگەری درێژەدان بە مانگرتنەكەی و پەیوەست بوون و هاندانی زیندانیانی سیاسی، مۆڵەتی پارێزەریەكەی بۆ هەتا هەتایە هەڵدەوەشێتەوە.

دەوترێ مسعود وەڵامی داواكاریی كاربەدەستانی زیندانی نەداوەتەوە و بەردەوامە لەسەر مانگرتنەكەی و رایگەیاندووە: من لە دەرەوەی زیندانیش بۆ دەستڕاگەیشتنی زیندانیانی سیاسی چالاكیم دەكرد و یەكێك لە تۆمەتەكانم بۆ سەپاندنی حوكمی زیندان هەر ئەو چالاكیانە بووە و لە درێژەشدا جەختی كردووەتەوە، كە تا كاتی گەیشتنی ئەو زیندانیانە بە خواست و داواكارییەكانیان، هاوڕێیەتیان دەكات و درێژە دەداتە مانگرتنەكەی.

جێگای وەبیرهێنانەوەی، زیندانیانی سیاسی بەندی 12ی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ناڕەزایی بە تێكەڵكردنی زیندانیانی مەترسیدار بە زیندانیانی ئەو بەندەوە، ماوەی 26 رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و “مەسعود شەمس نژاد”یش بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ حیزبە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی لە رێگای پڕوپاگەندە دژی رژیم و تێكدانی بیروڕای گشتی بە 4 مانگ زیندان مەحكوم كراوە و رێكەوتی 26ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.