سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

سمیناری “شارەكەم سەقز” بە بێ هیچ ئاكامێ كۆتایی پێهات

سمیناری “شارەكەم سەقز” بە مەبەستی هەرچی زیاتر ناساندنی مێژوو ، جوغرافیا، كەلتوور، ئەدەبیات، هونەر و … ئەو شارە، بە بێ هیچ ئاكامێكی شیاو كۆتایی پێهات.

بە پێی هەواڵی گەیتشوو بە *زاگرۆس پۆست*، لە سمیناری نیو رۆژەی “شارەكەم سەقز” كە لە زانكۆی پەیام نوری ئەو شارە بەڕێوەچووە و بە مەبەستی تیشك خستنە سەر لایەنە مێژوو ، جوغرافیا، كەلتوور، ئەدەبیات، هونەر و … سەقز، بە بێ ئاكامێكی ئەوتۆ و تەنیا بە دەستخۆشی و تەعارفكاریی نێوان بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆتایی پێهات.

یەكێك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری سەقز، وێڕای رەخنەی توند لە شێوازی بەڕێوەچوونی ئەو ئەو چەشنە سمینارانە باسی لەوە كردووە، كە: لە سمینارەكەدا سەرۆكی زانكۆ و پاش ئەو نوێنەری شارەكانی سەقز و بانە لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی و هەروەها فەرمانداریی شارەكە كە جێگری تایبەتی پارێزگاری سنەیە، قسەیان كردووە و پاشان تەنها 5 بابەت ئیزنی پێشكەش كردنیان پێ دراوە و بابەتەكانیش لە ئاستی پێناسە كردنی شاری مێژوویی سەقزدا نەبوون.

ئەو هەروەها باس لەوە دەكات، كە سمینارەكە بڕیار بووە بۆ ماوەی یەك رۆژ بێت و وێڕای جەخت كردنەوە لەسەر كەم بوونی ماوەی یەك رۆژەكەش، دەڵێ: تەنها نیوەڕۆژێ سمینارەكە گیراوە و ئیزن نەدراوە بابەت و وتاریی بەكەڵك و تۆكمە پێشكەش بكرێت و تەنها بەرپرسانی ئیداریی شاری سەقز بە باڵای یەكتردا هەڵیان وتووە و دەستخۆشیان لەیەكتر كردووە، كە ئەمەش هیچ قازانجێ بە پێناسە كردن و ناساندنی شاریی سەقز نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.