دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

پێش بە بودجەی ژیاندنەوەی دارستانەكانی “زاگرۆس” دەگیردرێت

شۆرای باڵای ژینگە پارێزیی لە ئێران بە بیانووی نەبوونی بەرنامەیەكی روون، دژایەتیی لەگەڵ تەرخان كردنی 1000 ملیارد تمەن بودجە بۆ ژیانەوەی داربەڕووەكانی “زاگرۆس” دەكات.

چەندین وەزارەتخانە و ناوەندی دەوڵەتی لە ساڵانی رابردوودا ئەركی ئەوەیان پێ سپردراوە، كە بە مەبەستی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ وشكەساڵی و ژیاندنەوەی دارستانەكانی ناوچەی “زاگرۆس” پلانێكی روون دابڕێژن، كە بە وتەی بەرپرسی ئەو پرۆژەیە، هەتا ئێستا پیناسەیەكی روون بۆ ئەو پلانە نەخراوەتە بەر دەست.

كۆمەڵێك وەزارەتخانەی وەك وەزارەتی وزە، وەزارەتی كشتوكاڵ، رێكخراوی دارستانەكان، میرات فەرهەنگی و گەشتیاری، رێكخراوی ژینگە، لەو پرۆژەیەدا هاوكاریی یەكتر دەكەن.

هاوكات لەگەڵ رێگری كردن لە تەرخان كردنی بودجە بە مەبەستی ژیاندنەوەی دارستانەكانی ناوچەی “زاگرۆس” كۆمەڵێك وێنەی تایبەت بە گیرۆدە بوونی 35% لە دار بەڕووەكانی پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام بڵاوبوویەوە، كە لەو وێانەدا كرمۆڵ بوونی داربەڕووەكان دەبیندرێت.

گەڵاڵەی زیندووكردنەوەی داربەڕووەكان، دەبوا هەتا كۆتایی ئەمساڵ ئامادە بكرێ، بەڵام بەرپرسی پرۆژەی پاراستنی دارستانەكانی زاگرۆس ئەو گەلالەیەی لاواز وەسف كردووە.

بە وتەی بەرپرسی پرۆژەی پاراستنی دارستانەكانی “زاگرۆس” لە ماوەی سێ ساڵدا، لە كۆی شەش ملوێن هێكتار رووبەری دارستانەكانی زاگرۆس، یەك ملوێن و ١٣٢ هەزار هیكتاری لەناوچووە و ئەگەر ئەم رەوتەش درێژەی هەبێ، لە داهاتوویەكی نزیكدا دارستانەكانی ناوچەی “زاگرۆس” دەبنە بیابان.

دار بەروو بە یەكێك لە گرینگترین داری ناوچەی “زاگرۆس” دادەندرێت، كە رووبەرێكی زۆری دارستانەكانی ئەو ناوچەیە لەخۆ گرتووە.

زنجیرە چیای “زاگرۆس” بەرفراوانترین و سەرەكی‌ترین شوێنی بۆ شین بوونی داری بەڕوو لە ئێراندا دێتە ئەژمار و 12 پارێزگای ئێران لە خۆ دەگرێت و ماوەیەكە شەپۆلێكی ناشتنی بەڕوو لە لایەن چالاكانی مەدەنیەوە دەستی پێ كردووە و دروشمەكەشی ئەوەیە، هەر كەسێك 3 دار بەڕوو بچێنێت و 3 كەسی دیكەش بانگهێشت بكات بۆ چاندنی بەڕوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.