دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی كۆڵبەران لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلایمەوە

هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “سەوڵاوا” هێرشیان كردۆتە سەر ژمارەیەك كۆڵبەر و لە ئاكامیشدا دەستیان بەسەر كەلوپەلی ئەو كاسبكارانەدا گرتووە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی رۆژی شەممە 22ی مانگی سەرماوەز، لە ناوچەی “هەوارمانی تەخت” سەر بە شاری “سەوڵاوا” ژمارەیەك كۆڵبەر و كاسبكاریان خستۆتە گەمارۆی خۆیان لە ئاكامدا پاش دەتەقە كردن لەو كۆڵبەرانە، دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیاندا گرتووە.

دەوترێ، كاتێ خەڵكی ئەو ئاواییە خوازیاری دانەوەی كەلوپەلی كاسبكاران بوون، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بێ رێزییان پێكراوە و دواتریش هەڕەشەی كوشتنیان لێ كردوون.

جێگای ئاماژەیە، رۆژانە و بە بەردەوامی كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد لە ناوچە سنووریەكان لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەكرێنە ئامانج و دەدرێنە بەر دەستڕێژیی گوللە و زۆرجا دەبنە قوربانی و هەندێ جاریش كەلوپەلەكانیان لە لایەن ئەو هێزانەوە، دەستی بەسەردا دەگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.