سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئێعدامی زیندانیەكی سیاسی

حوكمی ئێعدامی زیندانیەكی سیاسی كورد، كە لە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد بەند كراوە، هەڵوەشێندرایەوە و پێی راگەیەندرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، حوكمی ئێعدامی زیندانی سیاسی كوری “منصور ئاروەند” لە لایەن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیەوە  هەڵوەشێندرایەوە و پێی راگەیەندرا.

ئەو حوكمەش لە كاتێكدا بەو زیندانیە سیاسیە راگەیەندرا، كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە هۆی بەشداریی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ(دەریا) پاش لێدان و سووكایەتی بە برینداریی گواسترایەوە بۆ زیندانی مەهاباد و لەوێ بە شێوەی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئێعدامەكەی پێ راگەیەندرا و ئەو حوكمە لە ئێعدامەوە كرا بە زیندانی هەتا هەتایی.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پێشتر كومیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی، كە دامەزراوەیەكی سەر بە دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیە، بە شێوەی نافەرمی هەڵوەشاندنەوەی حوكمەكەی بە “مەنسور ئاروەند” راگەیاندبوو و پێی راگەیەندرابوو و باس لەوە كرابوو، كە جارێكی دیكە دادگایی دەكرێتەوە.

مەنسور ئاروەند رێكەوتی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1390ی هەتاویی، لە ماڵەكەی خۆی لە شاری مەهاباد دەستگیر كرا و رێكەوتی 23ی جۆزەردانی ساڵی 91 لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد، بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا و هەروەها هاوكاریی حیزبە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان بە ئێعدام مەحكوم كرابوو و ئەو حوكمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پەسەند كرا، بەڵام ئەو حوكمە لە ماوەی رۆژانی رابردوو كەمكرایەوە بۆ حوكمی زیندانی هەتا هەتایی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.