پتر لە 70% ی جادەكانی شاری “كامیاران” قیرتاو نەكراون

لە كۆی هەموو جادەی لادێیەكانی سەر بە شاری “كامیاران” تەنیا 28%یان قیرتاو كراون و ئەم رێژەیە لە بەراوەرد لەگەڵ نێوەنجی گشتیی قیرتاو كردنی جادەكان لە ئێران زۆر لە خوارەوەیە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، جادەی ئاواییەكانی سەر بە شاری “كامیاران” 932 كیلۆمتر راگەیەندراوە، كە لە كۆی ئەو رێژەیە 378 كیلۆمتریان رێگای “خاكی” 293 كیلۆمتر شن ڕێژی و 261 كیلۆمتریش كە بەرامبەرە لەگەڵ 28% ی ئەو جادانە، قیرتاو كراون.

سەرچاوەكانی ئاگادار لە ئیدارەی رێگاوبانی شاری كامیاران رایانگەیاندووە، كە بۆ قیرتاو كردنی 200 كیلۆمتر لە رێگای ئاواییەكانی سەر بەو شارە گرێبەست واژۆ كراوە، بەڵام هەتا ئێستا تەنیا 30 كیلۆمتریان قیرتاو كراون.

ئاواییەكانی سەر بە شاری كامیاران كێشەی زۆریان هەیە و لە پێدانی خزمەتگوزاریی بێبەرین و بە چەشنێ دەتوانین بڵێین، تاكوو ئێستا 301 ئاوایی سەر بەو شارە لە هەبوونی لوولەكێشی گازی سروشتی بێبەشن و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامی هیچ ئاوڕێك لە بارودۆخی ئەو ئاواییانە نادەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.