پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دۆخی جەستەیی زیندانیانی مانگرتوو زۆر مەترسیدارە

دۆخی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی ناوندیی ورمێ (دەریا) زۆر نالەبارە و تا ئێستا 8 كەسیان رەوانەی بێهداریی زیندان كراون.

ئێستاكە 24 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی راگیراو لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ (دەریا)دا تێدەپەڕێ و كاربەدەستانی ئەو زیندانەش لە جیاتی بەهاناوەچوونی زیندانیان و پێڕاگەیشتنی پزیشكی و جێبەجێ كردنی خواستەكانیان، بەردەوام هەڕەشە و گوڕەشەیان لێ دەكەن و باس لەوە دەكەن، كە حوكمی ئێعدامی ئەو زیندانیانە بەكردەوە دەردێنن.

هەواڵەكان لەو پەیوەندەدا باس لەوە دەكەن، دۆخی 8 كەس لەو زیندانیانە بە ناوەكانی “عەلی ئەفشاری، عەلیڕەزا رەسوڵی، عەلی ئەحمەد سولەیمان، شێركۆ حەسەن پور، یوسف كاكە مەمی، خزر رەسوڵی راد، محەمەد عەبدوڵڵاهی، عەلدولڕەزا رەسوڵی و سیروان نژاوی” زۆر نالەبار و مەترسیدارە و پێویستیان بە پێڕاگەیشتن و چارەسەریی خێرای پزیشكی هەیە و هەروەها باقی زیندانیانی دیكەش كە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن لە دۆخێكی ناجێگیر و نالەباردان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.