نوسەرو هەڵسوڕاوی سیاسی‌و پێشمەرگەی دێرین، رەشاد مستەفا سوڵتانی پێیوایە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان توشی پەتای “كۆنگرەو كۆنفرانس”ی ناپێویست هاتوونو دەڵێت “پێویسته حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که به هات و هاوار شتێکن و به کرده‌وه شتێکی تر ،خاڵه کزه‌کانی خۆیان وڕاستیه‌کان بخه‌نه ڕوو، ئه‌گه‌رچی تاڵ و تفتیش بێت”.
رەشاد مستەفا سوڵتانی لەدیمانەیەكدا لەگەڵ زاگرۆس پۆست بۆچوونی خۆی لەسەر چەندین تەوەر دەخاتەڕوو و سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای حیزبەكانی رۆژهەڵات دەڵێت “حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات، ئیستا خاوه‌نی ئێعتباری کۆمه‌ڵایه‌تی و هیژمونی سیاسی به‌رز نین و ئه‌گه‌ر به جیددی وریا نه‌بن، ڕه‌نگه به‌و شێوه که یه‌کێتی و پارتی که‌وتنه داوی سپای پاسداران و بۆ ئازاد کردنی هه‌ڵه‌بجه تراژیدیان خولقاند و شه‌ریکی ئه‌و کاره‌ساته دڵتهزینهن که به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا هات، پیلانی سپاه بۆ له دا‌و خستنی کۆمه‌ڵه و دیموکرات هه‌میشه له ئارادایه. ئایا هێزی ئیستای پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه، ده‌توانن له شه‌ڕی کۆبانی به‌شدار بن ؟ چونکو مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه سپای پاسداران، به‌و ده‌سه‌ڵاته که له هه‌ریمی کوردستانی باشور به‌ده‌ستی هێناوه، کۆسپ و گرفت بۆ کۆمه‌ڵه و دیموکرات بخولقێنێت”.
لەچاوپێكەوتنەكەدا هەروەها ئاماژەیەك بۆ شەڕی كۆمەڵەو دیموكرات لەساڵانی رابردوو دەكات‌و دەڵێت “حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه ده‌بوا شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌کردبا. ئه‌گه‌ر ڕێزێک بۆ دیموکراسی هه‌بوایه بیگومان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی حیزبێک له نێو سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدا دیاری ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر کورد ڕێبه‌رانێکی وه‌ک گاریبالدی (ئیتالیا) نیلسو ن ماندیلا (ئا‌فریکای باشوور) و بیسمارکی (ئالمان) بوایه، بیگومان شه‌ڕی براکوژی هه‌رگیز ڕووی نه‌ده‌دا. له حاڵی حازردا، ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان پلاتفورمی هاوبه‌ش هه‌ڵنه‌بژێرن و یه‌ک نه‌گرن و به‌ره‌ی یه‌کگرتوو پێک نه‌هێنن، کاردانه‌وه‌ی خراپ و ڕووخێنه‌ری له سه‌ر سایکۆلۆژی خه‌ڵک داده‌نێت ووه‌ک جاری جاران له په‌راوێز ده‌که‌ونه‌وه ودیارده و پڕۆسه‌ی ئوردوگانشینی هه‌ر ته‌واو نابێت”.