سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

نزیك بە هەزارو 300 خوێندكار لە پارێزگای “كرماشان” وازیان لە خوێندن هێناوە

1242 قوتابیی كچی پارێزگای كرماشان لە ئەمساڵدا بە هۆكاری جیاواز وازیان لە خوێندن هێناوە.

ڕاوێژكاری كاروباری فێركردن‌و پەروەردەی پارێزگای “كرماشان” وتوویەتی: ئەمساڵ 1242 قوتابیی كچ لە خوێندن‌و قوتابخانە بەجێ ماون‌و دەبێ بواریان بۆ بڕەخسێندرێ كە دووبارە بگەڕێنەوە قوتابخانەكان‌و درێژە بە خوێندنیان بدەن.

لە لایەكی دیكەوە ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە 642 هەزار منداڵی 6 تا 15 ساڵی نەخوێندەوار لە ئێران دەستنیشان كراون.

محەممەد مێهدیزاد، جێگری فێركاریی ڕێكخراوی نێهزەتی سەواد ئامووزیی لە كرماشان وێڕای ڕەخنە لە نەبوونی ئەنگیزەی پێویست لە ئاستی وەزارەتی فێركردن‌و پەروەردە، دەڵێ كە ئەگەر وەزارەتی فێركردن‌و پەروەردە بیهەوێ دەتوانێ لە ماوەی یەك ساڵدا قەیرانی نەخوێندەواری لە ئاستی كۆمەڵگەدا بنەبڕ بكا، بەڵام هەنگاوەكانیان بۆ ئەو مەبەستە شلە.

مێهدیزاد دەڵێ: 642 هەزار منداڵی 6 تا 15 ساڵ لە ئێران نەخوێندەوارن كە لەم ڕێژەیە 260 هەزار كەسیان هەر وەبەرخوێندن نەنراون‌و ئەوانی دیكەش لانیكەم تا پۆلی سێی سەرەتاییان خوێندووە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی: كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 395 هەزار منداڵی دەبوا بۆ پۆلی یەكەم ناونووسیان كردبا كە دەبینی لە هیچ قوتابخانەیەك ناویان نەنووسیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.