كاسبكارێكی گوندی بێوران بەهۆی گوشار و ڕێگرییەكانی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی كوردستانو كورد، “محەممەد حەسەن زادە” ناسراو بە محەممەدی عەوڵای شێخەڵڵای بێوران سەر بە شاری “سەردەشت” ڕۆژی چوارشەممە 19ی مانگی سەرماوەز لە كاتێكدا كە لە “قاسمەڕەش” خەریكی كارو كاسبی و كۆڵبەریی دەبێ، لە ڕووداوێكدا كە هۆكارەكەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بوون گیانی لەدەست دا.
لەو ڕووداوەدا كاتێك كاروانی كۆڵبەران لە بەردەم پایەگای قاسمەڕەش كۆ دەبنەوە، چەكدارەكانی كۆماری ئیسلام بە باتووم و قۆنداغە تفەنگ ئەسپو بارهەڵگری ئەو كاسبكارانە دەدەنە بەر لێدان و لە ئاكامدا ئەسپی كۆڵبەرێك لەقەیەك لەو كاسبكارە دەداو ئەویش بەو هۆیە دەستبەجێ گیانی لەدەستدەدات.
شایانی باسە، محەممەد كەسێكی خۆشناو و لە بەردڵان و جێگا متمانەی خەڵكی ناوچەكە بووە و هەر بۆیە مەرگی ناوەختو ئەویش بەو شێوەیە، خەڵكی گوندی بێورانی زۆر دڵگرانو بە پەرۆش كردوەو پەسەندنی رەق و كینی كەڵك لە كۆماری ئیسلامی.
ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە كەمتر رۆژێك هەیە هەواڵی هێرشی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد بڵاو نەبێتەوە و بەو هۆیەشەوە ئەو هاوڵاتیانە كوژراو و بریندار نەبن و لە بواری ماڵیشەوە خەساریان بەر نەكەوێت.