هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

رێژەی چەكدارانی داعش 2 بەرابەر بووەتەوە

شارەزایەكی تایبەت بە ئابووریی گروپە تیرۆریستەكان، دارایی داعش بە 2 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنێت و سپاسالاری ئەرتشی ڕوسیەیش دەڵێت: ژمارەی چەكدارانی داعش لە عێراق و سوریە گەیشتووەتە 70 هەزار كەس.

رۆژنامەی “رای الیوم”ی نێودەوڵەتی لە زاری “چارلس بریسد” شارەزای ئەمریكی لە ئابووریی گروپە تیرۆریستییەكانی جیهان بڵاوی كردوەتەوە، داراییەكانی داعش بە 2 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و ساڵانەش بڕی2 ملیۆن‌و 900 هەزار دۆلار داهاتی ئەو گروپەیە و زۆربەی ئەو داهاتەش سەرچاوەكەی فرۆشتنی غاز و سوتەمەنییە.

بە وتەی بریسد، سەرباری ئەوەی داعش دەوڵەمەنترین گروپی تیرۆریستییە لە جیهاندا، بەڵام لە توانایدا نییە مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و چەكدارەكانی دابین بكات، هەر بۆیە بە تەنیا لە ڕێگەی یاخیبونی سەرۆك خێڵ و خەڵكی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان چارەنووسی ئەو گروپە دیاری دەكرێت.

لە لایەكی ترەوە سایتی “سپۆتنیك”ی ڕوسە لە زاری “ڤالیری گیراسیمۆڤ” سپاسالاری ئەرتشی ئەو وڵاتە بڵاو یكردوەتەوە، ژمارەی چەكدارانی داعش لە عێراق و سوریە 70 هەزار كەسن و پێشتریش لەلایەن ئەمریكاوە كۆمەكی لۆجیكی و دارایی پێشكەش بەو گروپە كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.