یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 2024

بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق لە”ئیلام” و دابەزینی پرۆسەی هاوسەرگیری لە”ورمێ”

بە پێی ئاماری ناوەندی تۆماركردنی باری كەسێتی پارێزگای “ئیلام”، ئاماری تەڵاق لەو پارێزگایە لە ماوەی ٤ ساڵی سەرەتای ژیانی هاوبەشدا لە رێژەی نێونجی لە ئاستی ئێران زیاترە.

پارێزگای ئیلام پلەی ٢٨ی لە بواری تەڵاق لە ئێراندا هەیە كە لە 60%ی حاڵەتەكانی تەڵاق لەو پارێزگایە لە ٤ ساڵی یەكەمی ژیانی هاوبەشی خێزاندا رووی داوە و ئاماری تەڵاق لەو پاریزگایە بە بەراورد لەگەڵ كۆی گشتیی رێژەی تەڵاق لە وڵاتی ئێراندا لە 50% كە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ئاماری تەڵاق لە پاریزگای ئیلام لە رێژەی نێونجیی ئێران زیاترە.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە پاریزگای ئورمیە بە گوێرەی ئامارەكانی ئیدارەی تۆماركردنی باری كەسێتی كۆماری ئیسلامی، لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٢ هەزار و ١٣٧ حاڵەت پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لە پارێزگای ئورمیە تۆمار كراوە، كە بە پێی ماوەی وێكچووی ساڵی رابردوو 7% دابەزیوە.

هر لەو ماوەیەدا ٣ هەزار و ٩٣٩ حاڵەت تەڵاق تۆمار كراوە كە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێكچووی ساڵی رابردوو لە سەدا ١٤ بەرز بووەتەوە.

ئاماری تەڵاق لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە لە بەراوەرد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، 40% بەرز بووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.