چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستگیر كردنی خوشك و برایەك لە شاری “مەهاباد”

لاوێكی خەڵكی شاری مەهاباد بە بێ هیچ هۆكارێكی تایبەت لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامەوە دەستگیر كرا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ: سەرلەبەیانیی دوێنێ سێ‌شەممە ١٨ی سەرماوەز، هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی شاری مەهاباد، هاووڵاتییەكی خەڵكی ئەو شارەیان بەناوی “ئاسۆ عەزیزی” لە شوێنی كارەكەی كە شیركەتێكی شەخسی بووە، دەستگیر كراوە.

بنەماڵەكەی رایانگەیاندووە، كە ئێوارەی هەمان رۆژ ١٠ مەئمووری لیباس شەخسی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات چوونەتە ماڵی ئاسۆ عەزیزی و كۆمپیوتێر و سەرجەم كتێب و كەلوپەلی شەخسیی خۆی و خوشكی ناوبراویان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەك لە هۆكاری دەستگیركران و شوێنی راگیرانی ئاسۆ عەزیزی، لەبەر دەستدا نییە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە، كە دەوترێ پێشتریش ئەو هاووڵاتییە كوردەی خەڵكی مەهاباد بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی دەستگیر كراوە و حوكمی ١ ساڵ زیندانیی بۆ بڕابوویەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ساڵی ١٣٨٨، “پەخشان عەزیزی” خوشكی “ئاسۆ عەزیزی” بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدانی “ئیحسان فەتاحیان” لەلایەن هیزەكانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا و زیاتر لە ٣ مانگ لە ژووری تاكەكەسیی زیندانی ئێڤین لە شاری تاران راگیرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.