هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بڵاو كردنەوەی رێژەی زیانەكانی بوومەلەرزە لە شاری “ئابدانان”

كاربەدەستانی پارێزگای “ئیلام” دەڵێن: 3 هەزار و 800 یەكەی نیشتەجێبوون ‌‌و خانوو بە هۆی بوومەلەرزەی ئەم دواییانەی شاری “ئابدانان‌” زیانیان بەركەوتووە.

مەجید عەسگەری، فەرمانداری شاری “دێهلۆران”یش وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم بابەتە وتوویەتی: هەر ئێستا كارە سەرەتاییەكانی نۆژەنكردنەوەی ئەم یەكەو خانووانە دەستیان پێ كردوە.

بەپێی قسەكانی ناوبراو كارە سەرەتاییەكانی ئەم یەكانە بریتین لە لێكۆڵینەوەی كارناسی‌و دیاریكردنی بڕی خەسارەت‌و دابینكردنی بوودجە بۆ نۆژەنكردنەوەیان، كە ماوەیەكە دەستی پێكردوە.

بە وتەی ناوبراو بۆ هەر یەكەیەكی نیشتەجێبوون بە شێوەی مامناوەندی 25 میلیون تمەن وەك وام بە خاوەنەكانیان دەدرێ، ئەمە لە حاڵێك دایە كە زۆربەی زیان بەركەوتووان خەڵكی هەژار‌و كەم داهاتن‌و بەوەندە وامە خانووەكانیان بۆ چاك ناكرێتەوە، هەروەها پێشتر دەوڵەت بەڵێنیی دابوو كە زۆربەی خەسارەتەكان وەئەستۆی خۆی دەگرێ، بەڵام ئێستا لە بنی دەرچووە.

جێگای ئاماژەیە، هەر ئێستا زۆربەی ئاوارەكانی بوومەلەرزەی شاری ئابدانان لە “چادر”دا بە كەمترین ئیمكانات‌و پێڕاگەیشتن دەژین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.