پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

دەستگیركردنی 20 كەس لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی گەندەڵیی ماڵی

وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی باس لە دەستگیر كردنی 20 كەس لە بەڕێوەبەرانی سەردەمی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد لە پەیوەند لەگەڵ “گەندەڵیی ماڵی” دەكات.

“مەحمود عەلەوی” وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بە ماڵپەڕی حكومەتیی “ئیرنا”ی راگەیاندووە، 20 كەس لە كاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی ئەحمەدینژاد لە پەیوەند لەگەڵ گەندەڵیی ماڵی لە ساڵی 1389ی ساڵی 1391ی هەتاویی دەستیگر كردووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتوویەتی، ئێستاكە تەنیا 3 كەس لەو 20 كەسە لە زینداندان و 30 كەسی دیكەش بە مەبەستی وتووێژ و باس كردن لەسەر رۆڵ و نەقشیان لەسەر گەندەڵەیە ماڵیەكان بزانین.

ناوبراو باسی لەوە كردووە، كە ئەو پارەی كە 20 كەسە دزیویانە هەموویان گەڕاونەتەوە بە وتەی ئەو بۆ “بەتولماڵ”.

گرنگترین كەس لەو پەیوەندەدا دەستی هەبووە، محەمەد رەزا رەحیمی، جێگیری یەكەمی سەرۆك كۆماری پێشوویی كۆماری ئیسلامیە.

ئەم وتانەی وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لەحاڵێكدایە، كە رۆژی 15ی سەرماوەز واتە 2 رۆژ پێش ئێستا “عەلی تەیب نیا” وەزیری كاروباری ئابووریی و دارایی باسی لە ئاشكرا بوونی گەندەڵیەكی 12 هەزار میلیارد تمەنی كردبوو و وتبووی: بەشێكی زۆر لەو بڕە پارەیە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.